کاردانەوەی قەیس خەزعەلی بە هەوڵی ئەمریکا بۆ دزینی زێڕەکانی عێراق

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق نیسبەت بە هەوڵی سەربازانی ئەمریکی بۆ دزینی زێڕەکانی عێراق کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، قەیس خەزعەلی ئەمنیداری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حق ڕایگەیاند کە ئەمریکا زێڕەکانی عێراق دەبات و ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش دەداتە ئەو وڵاتە.

ڕۆژی شەممە سوپای عێراق ژمارەیەک لە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە لایەنی سووری وەرگرت.

سەرچاوەیەکی نزیک بە یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕۆژی ڕابردوو دەریخست کە سەربازانی ئەمریکی چەندین تۆن لە زێڕەکانی دەستی چەکدارانی تیرۆریستەکانی داعش کە هی عێراق و سووریایە دزیوە و گواستوویەتەوە بۆ ئەمریکا.

ئەو سەرچاوە وتیشی: دەیان تۆن زێڕی داعش لە ناوچەی باغور لە دەڤەری دەیرەزوور لە دەستی ئەمریکییەکانە. ئەندامانی داعش ئەو زێڕانەیان لە خەڵکی سووریا و عێراق دزیبوو.

News Code 25231

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =