مووشەکی وێرانکەرمان هەیە/وەڵامی هەر جۆرە گەمژەییەکی ئیسرائیل دەدەینەوە

وتەبێژی کەتیبەکانی قودس ڕایگەیاند کە ئەو گوردانە مووشەکگەلێکی لە بەردەستە بە ئامانج گیری زۆرەوە و ئامادەی وەڵام دانەوە بە هەر جۆرە گەمژەییەکی ئیسرائیلین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، ئەبو حەمزە وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی کرد: یەکینەکانی مووشەکی کەتیبەکانی قودس بۆ کاردانەوە بە هەر جۆرە سووک عەقڵیەک لە لایەن ئیسرائیلەوە خۆی ئامادە کردووە و بە دڵنیاییەوە ئەو کاردانەوە تەواوی شار و ناوچە داگیرکراوەکان دەگرێتەوە.

ئەبوحەمزە وتیشی: ئەو کەتیبانە مووشەک گەلێکیان هەیە کە لە باری ئامانج گیری و هێزی وێرانکارییەوە زۆر وردن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد:نەژیارڤانەکانی سەر بە کەتیبەکانی قودس توانیویانە ئەو مووشەکانە تەیار بکەن و مەودای بڕێنیشیان تا شاری نتانیا هەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ٤٨ و تەنانەت پێشتریش دەگات.

News Code 25229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =