کۆبوونەوەی شەرمولشەیخ جێگای شەرمە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بە بیر ئانینەوە ئیعدامەکانی ئەم دواییە لە میسر، لە بەشداری بەرپرسانی بڕێک وڵاتەکان لە کۆبوونەوەی عەرەبی-ئەورووپی شەرمولشەیخی میسر بە توندی ڕەخنە گرت و ئەوەی شەرم هێنەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی شەرمولشەیخ لە میسری بە ئامادە بوونی بەرپرسانی بڕێک ولاتانی ئەورووپی-عەرەبیی شەرم هێنەری وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها وێنەیەک لە ٩ کەسی ئیعدامی کە ئەم مانگەی زایینی لە پێوەندی لە گەڵ تیرۆری هشام بەرەکات دادستێنی پێشووی میسر ئیعدام کران، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاو کردەوە و لە ژێری نووسی: ئەم ٩ گەنجە لە لایەن دەسەڵاتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کە لە لایەن بڕێک وڵاتانی ڕۆژاوایی و ژمارەیەک وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس پاڵپشتی دەکرێت، ئیعدام کران. نەمان بۆ تەواوی ئەوانەی کە لە ئەو جەنایەتە پاڵپشتیان کرد.

کالین لە تویتێکی تر ژان کلۆد یۆنکر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و فێدرکا موگرینی بەرپرسنی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا نووسی: سیسی ٩ گەنج و کەسانی تر کە ژمارەیان دەکاتە ٤٦ کەس، ئیعدام کرد و بە ئەم حاڵەوە ئێوە هەروا لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورووپا و کۆمکاری عەرەبی لە میسر ئامادە دەبن؟ بایەخ و بنەڕەتەکانتان لە کوێن؟

News Code 25227

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =