کورد ۳۰۰ تیرۆریستی داعشی ڕاده‌ستی عێراق کرد

هێزه‌کانی دیمۆکراتیکی سووریا تا ئێستا ۳۰۰تیرۆریستی داعشی که‌ هاووڵاتی عێراق بوونه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕۆیتێرز، سوپای عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی دیمۆکراتیکی سووریا تا ئێستا ۲۸۰ داعشی عێراقییان ڕاده‌ستی به‌غدا کردووه‌.

حه‌وته‌ی ڕابردووش شه‌ڕڤانانی کورد ۲۰ چه‌کداری داعشیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق کرد که‌ خۆیان حێراقی نین و هاووڵاتی بیانین.  

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ له‌ تیرۆریسته‌ داعشییه‌کان به‌شێکن له‌و ۵۰۰ داعشه‌ی که‌ له‌ ناو خاکی سووریا له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی هه‌ده‌سه‌وه‌ گیراون.

News Code 25222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =