درێژە دەدەینە هەوڵەکانمان دژی ئێران لە سووریا

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی هەڵوێستەکانی دژی ئێران پاگەندەی کرد کە درێژە دەداتە هەوڵەکان دژی ئێران لە سووریا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا لە کنیستی ئەو ڕژێمە پاگەندەی کرد: درێژە دەدەینە هەوڵەکانمان لە دژی ئێران لە سووریا.

ناوبراو پاگەندەی کرد: لە سەر ئەو پرسە لە گەڵ پووتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیداری ئەم هەفتەیە قسە دەکەم.

نتانیاهۆ پاگەندەی کرد: لە بەرپرسانی ئیرانیم بیستووە کە دەڵێن ئەوان سەدا ٩٠ی ئامانجەکانی خۆیانیان لە سووریا دەست خستووە ئەمە ڕاست نییە. پەیامی من بۆ ئەوان ئەوەیە کە ئیسرائیل درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی لە دژی ئێران لە سووریا.

News Code 25216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =