هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان ٥٠ تۆن زێری داعشیان لە سووریاوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا

سەرچاوەکانی سەر بە کوردەکانی سووریا لە گواستنەوەی دەیان تۆن زێری داعش بۆ ئەمریکا لە لایەن سه‌ربازه‌ ئەمریکییەکانەوە لە ڕێگای فڕۆکەخانەیەک لە کۆبانێ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، سەرچاوەیەکی نزیک بە کوردەکانی سووریا دەریخست کە ئەمریکا ڕێژەیەکی زۆر لە زێڕەکانی داعشی گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا و ڕێژەیەکی کەمی هیشتووەتەوە بۆ کوردەکان.

ئەو سەرچاوە وتیشی: دەیان تۆن زێڕی داعش لە ناوچەی باغور لە دەڤەری دەیرەزوور لە دەستی ئەمریکییەکانە. ئەمریکییەکان ٥٠ تۆن لە زێرەکانی داعشیان لە رێگای بنکەکانی خۆیانەوە لە کۆبانێ گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا و ڕێژەیەکی کەمیان هێشتووەتەوە.

سەرچاوە کوردەکە ئاماژەی نەکردووەتە سەر ئەو ڕێژە زێڕەی که‌ به‌جێ ماوە.

هێزەکانی ئەمریکا لە باشووری کۆبانێ فڕۆکەخانەیەکیان هەیە کە وەجبە سەربازی و لۆجستیکەکان جێ بەجێ دەکەن.

News Code 25215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =