خاتوونێکی کورد لە فێستیڤاڵی شانۆی فەجری ئێران درەوشاوە

نازیلا ئەمینی شانۆگەری کوردی سەقزی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی تیک تاک لە بۆکان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە بەشی شانۆی سەرشەقامی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فەجر مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر ئێوارەی رۆژی ڕابردوو ٤ی ڕەشەممە بە ناساندنی براوەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بەڕێوە چوو و لەو ڕێوڕەسمەدا ئەکتەری کوردی سەقزی بۆ دەورگێڕان لە شانۆی "تیک تاک" لە بۆکان، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە بەشی شانۆی سەرشەقام مسۆگەر کرد.

شانۆی سەرشەقامی "تیک تاک" بەرهەمی گرووپی شانۆیی قەقنووس و لە نووسینی ئێلناز غەفاری و لە دەرهێنانی نازیلا ئەمینی پێشتر لە مێهرەجانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە یەکێک لە ١٠ شانۆی هەڵبژاردە ئەو مێهرەجانە هەڵبژاردرا و مۆڵەتی بەشداری لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجری پێدرا.

ئەم شانۆییە دەڕوانێتە پرسە کۆمەڵایەتییەکان و تێیدا نازیلا ئەمینی، هاوڕێ ڕەزایی، جەماڵ سوڵتانی و ساریه ئەمینی دەور دەگێڕن.

شایانی باسە، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر کە پێکهاتووە لە بەشەکانی شانۆی سەر سەکۆ، بەشی نێونەتەوەیی، شانۆی ڕادیۆیی و شانۆی سەرشەقام، وەک یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی شانۆی ئێران بە شێوەی ساڵانە بەڕێوە دەچێت.

News Code 25211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =