دوو سینەماگەری کوردستانی گرینگ‌ترین خەڵاتی فێستیڤاڵی "دارالسلام"یان مسۆگەر کرد

ویدا ساڵحی و سەتار چەمەنی گوڵ سناریست و دەرهێنەری فیلمی گوڵ نەسا بە نۆرە خەڵاتەکانی باشترین سناریستی بەشی نێونەتەوەیی و باشترین دەرهێنەریی دووهەمین خەڵاتی ساڵانەی سینەمایی "دارالسلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقایان مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی گوڵ نەسا لە نوێترین نمایشی نێونەتەوەیی لە دووهەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی سینەمایی "دارالسلام" ناسراو بە ئۆسکاری ئەفریقا کە لە وڵاتی تانزانیا بەڕێوەچوو، توانی دوو خەڵاتی گرینگی باشترین سناریۆی بەشی نێونەتەوەیی و باشترین دەرهێنەری مسۆگەر بکات.

ئۆسکاری ئەفریقا کە هەموو ساڵێک لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و هونەری تانزانیا و کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی Azam PayTV Limited و سینەمای "زێتۆ Zetu" بۆ ماوەی ٥٣ رۆژ بە هەڵسەنگاندنی فیلمەکان لە دوو بەشی نیشتمانی و نێونەتەوەیی بەڕێوە دەچێت، ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) ٣ی ڕەشەممە/ ٢٣ی فێڤرییە دوای لێکدانەوەی ٣١ فیلمی بڵیندی سینەمایی لە ١٩ وڵات، لە ناوەندی کەلتووریی شاری میلیمانی لە پارێزگای دارولسەلام لە وڵاتی تانزانیا و بە بەشداریی کارگێری فەرهەنگیی باڵویزخانەی ئێران لە تانزانیا کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەمساڵ هێنا.

فیلمی گوڵ نەسا تا ئێستا لە ٢٥ فێستیڤاڵی ناسراوەی نێونەتەوەیی لە ئاستی جیهانیدا و لەوان مۆنتڕالی کەنەدا، ئاسیاپاسفیکی ئۆسترالیا، برۆکلین و ڕێمیی ئەمریکا، کازانی ڕووسیا و ... دەرکەوتووە و زیاتر لە ١١ خەڵاتی گرینگی نێونەتەوەیی و لەوان خەڵاتی باشترین سناریست، باشترین فیلم هەڵگرتن، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو و ژنی مسۆگەر کردووە.

ستافی فیلمی گوڵ نەسا پێکهاتوون لە سەتار چەمەن گوڵی (دەرهێنەر)، سیاوەش ڕەمەزان پوور و محەمەد توریوێریان (یاریدەدەرانی دەرهێنەر)، ڤیدا ساڵحی (نووسەری سناریۆ و گریم)، محەمەد فەکووری (بەڕیوەبەری فیلم هەڵگری)، حسێن سادقی، حەمید محەمەد زادە، ناسح عەبدوڵڵاهی و ئەحمەد ڕەزا سادقی (یاریدەدەرانی فیلم هەڵگری)، بێهرووز مەعاونیان (دەنگ هەڵگر)، سوهەیل حسێن خانی (یاریدەدەری دەنگ هەڵگری)، کاوە عەزیزی (تۆمار و مۆنتاژ)، کارەنگ کەرباسی (ئاهەنگ دانەر)، حسێن مەرزبان (جێبەجێ‌کاری پلان)، مریەم قاسم ئابادی (بەڕیوەبەری بەرهەم هێنان)، عەباس ئەبوویسانی (جێگری بەرهەم هێنان)، سامان  مەجذوفایی (ڕەنگ)، مێهرداد سولەیمانی (لابراتوار دیجیتاڵ)، مریەم رووزبەهانی (سکرتێری دیمەن)، حامد ئەحمەدی (بەڕیوەبەری دیمەن) و تاهیرە سەروەری (جل و بەرگ).

هەروەها سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زەینەتی، مەسعوود محەمەدی، ڤیدا عەموویی و ... لەو فیلمە ڕۆڵ دەگێڕن.

شایانی باسە فیلمی گوڵ نەسا لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە"وە بەرهەم هاتووە و ستار چەمەنی گوڵ و یووسف کەریمی-ش بەرهەم هێنرانی فیلمەکە بوونە.

News Code 25210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =