ژمارەیه‌ک منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش ئازاد بوون

ژمارەیه‌ک لەو منداڵە ئێزدیانەی دوای ڕفاندنیان لە لایەن داعشەوە چەكدار كرا بوون، خۆیان ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكراتی كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕادیۆ نه‌وا، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند: بەشێک لەو منداڵە ئێزدییانەی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ و لە كاتی هێرش بۆ سەر شەنگال رفاند بوونی و چەكداری كرد بوون، لەگەڵ كۆمەڵێک چەكداری دیكەی رێكخراوەكەدا خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كرد.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: نزیكەی ۱۵۰ كەسی دیكە لە دواین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعش، خۆیان ڕادەستی هەسەدە كردووە.

شایانی باسه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش دوای رفاندنی ئەو منداڵە ئێزدیانە لە شەنگال، بە زۆر بۆ کاری سه‌ربازی به‌کاریان ده‌هێنان و ناوی بێچووه‌ شێره‌کانیان له‌م منداڵه‌ ئێزه‌دیانه‌ نابوو و له‌ زۆربه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ به‌ کاریان ده‌هێنان.

News Code 25207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =