هێزه‌کانی عێراق بۆ شەڕی داعش له‌ سنووره‌کانی سووریان

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رجه‌م هێزه‌کانی عێراق له‌ ئاماده‌یی ته‌واو دان تاکوو ڕووبه‌ڕووی هێرشی داعشییه‌کان ببنه‌وه‌ له‌ ناو خاکی سووریاوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رجه‌م هێزه‌کانی عێراق له‌ سه‌ر سنووره‌ جێگیر بوون تاکوو ڕووبه‌ڕووی هه‌رجۆره‌ کرده‌وه‌یه‌کی داعشییه‌کان ببنه‌وه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: هێزه‌کانی گاردی نیشطمانی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ نزیک سنووری سووریا له‌ عێراق دان. ئه‌گه‌ر داعش بیه‌وێت هیرش بکات یان دزه‌ بکاته‌ ناو خاکی عێراق به‌ تووندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و ده‌ستگیر کراوه‌ داعشیانه‌ که‌ له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا وه‌رگیراون به‌ فڕؤکه‌یه‌ک بۆ ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌کانی جه‌زیره‌ و بادییه‌ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار گوازراونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یان ۲۵۰ که‌سه‌ که‌ ئێسته‌ له‌ حاڵی تۆمار کردنی وردی ناسنامه‌یانن تاکوو گه‌ر فه‌رماندیه‌کیان تێدا بوو، ڕوون ببێته‌وه‌.

News Code 25206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =