ڕێگای پەیوەندی زەوینی ئێران و سووریا باکووری عێراقه‌

بەرپرسێکی باڵای سووری ڕایگەیاند: ڕێکاری سەرەکی بۆ پەیوەندی زەوینی نێوان ئێران و سووریا کردنەوەی ڕێڕەوی بووکەماڵە کە دوو وڵاتەکە بە شێوی زەوینی لە ڕێگای عێراقەوە پێکەوە دەلکێنێت.

تارق ئەلئەحمەد، سەرۆکی  ئیدارەی دەرەوەی نووسینگەی سیاسی پارتی نیشتیمانی کۆمەڵایەتی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و سووریا پێش لە دەستپێکردنی شەڕ لە سووریا جەختی کرد: پەیوەندی نێوان تاران و دیمەشق دەبێ ڕوون و پتەو بێت.

ڕاشیگەیاند کە ڕێککەوتنی بازرگانی ئێران و سووریە هێشتا نەچووتە بواری جێبەجێ کردن.

وتیشی: ئێستا زیاتر کێشە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و ئێران بابەتی گواستنەوە و گەیاندنە و ڕێکارەکەشی کردنەوەی ڕێڕەوی بووکەماڵە کە دوو وڵاتەکە بە شێوی زەوینی لە ڕێگای عێراقەوە پەیوەندیان دەبێت و ئەمەش پێویستی بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکایی لەم ناوچە هەیە.

زیادیشی کرد: ڕێڕەوی زەوینی نێوان وڵاتانی بەرخۆدان، هاوسەنگییەکانی ناوچە دەگۆڕن و پردێکی پەیوەندی بەهێز لە ناوچەکە دروست دەکات کە هەندێ پڕۆژە لەوانە هێڵی ئاسن لەخۆدەگرێت.

News Code 25205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =