باوکی بووکی داعش سکاڵای دژی ترامپ بەرز کردەوە

باوکی کچێکی ئه‌مریکایی که‌ ۴ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ته‌ڤڵی داعشییه‌کان له‌ سووریا بوو، سکاڵای دژی دەوڵەتی ترامپ بەرز کردەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بی بی سی، باوکی هۆدا مه‌سنا به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی سکاڵای فه‌رمی له‌ دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بەرز کردەوە تاکوو ڕێگه‌ بدرێت کچه‌که‌ی له‌ سووریاوه‌ بۆ ئه‌مریکا بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مریکا له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هۆدا مه‌سنا ۴ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا هه‌ڵاتووه‌ بۆ تورکیا و له‌وێوه‌ ته‌ڤڵی ناو تیرۆریسته‌کانی داعش بووه‌.

ئه‌و ئێسته‌ له‌ که‌مپێکی داعشییه‌کان له‌ باکووری سووریا دایه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌مریکای کردووه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌لی مه‌سنا به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی سکاڵایەکی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ترامپی تۆمه‌تبار کردووه‌ که‌ مافی شارۆمه‌ندی له‌ کچه‌که‌ی وه‌رگرتووه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێکدا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ بکات که‌ واشنتۆن گرووپی داعشی به‌رهه‌م هێناوه‌ه‌ نووسی: فه‌رمانم به‌ مایک په‌مپه‌ئۆ کردووه‌ ڕێگه‌ نه‌دات هۆدا مه‌سنا بۆ خاکی ئه‌مریکا بگه‌ڕێته‌وه‌.

په‌مپه‌ئۆش له‌مباره‌وه‌ نووسی: هۆدا مه‌سنا ئه‌مریکایی نییه‌ و هیچ مافێکی یاسایی نایگرێته‌وه‌. ئه‌و نه‌ پاسپۆڕتی ئه‌مریکایی هه‌یه‌ نه‌ مافی داوا کردنی پاسپۆڕتی ئه‌مریکایی هه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ردوه‌ام ده‌بین له‌ هۆشدار دان به‌ شارۆمه‌نده‌کانمان که‌ سه‌ردانی سووریا نه‌که‌ن.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی هۆدا مه‌سنا ده‌ڵێن که‌ کچه‌که‌یان له‌ ئه‌مریکا له‌ دایک بووه‌ و له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ۱۸ مانگانه‌که‌ی ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ ئه‌مریکا.

News Code 25204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =