ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت حه‌شدی ئه‌مریکایی له‌ به‌رانبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ساز بکات

یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌ت و به‌رگری پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ پارێزگای ئه‌نبار و ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ له‌ دوای ساز کردنی حه‌شدی ئه‌مریکایی له‌ به‌رانبه‌ر حه‌شدی شه‌عبین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، عه‌لی غانمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئه‌منیه‌ت و به‌رگری عێراق جه‌ختی کرد: هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان پلانی وردیان هه‌یه‌ تاکوو حه‌شدی ئه‌مریکایی و که‌سانی سه‌ربه‌خۆیان له‌ پارێزگای ئه‌نبار و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق ساز بکه‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: ئامانجی ئه‌م کاره‌ دوور کردن و خاوێن کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بیاوانی ڕۆژئاوا له‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ که‌ نزیک سنووره‌کانی سووریا.

غانمی جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا له‌ ناسه‌قامگیر کردنی ئه‌م ناوچه‌ وه‌ک بیانۆیه‌ک بۆ مانه‌وه‌ له‌ عێراق سوود ده‌بات.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتریش چه‌ندین هه‌واڵ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ی ده‌کرد ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ساز کردنی هێزێکی سه‌ر به‌ خۆیه‌تی تاکوو حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگا ڕۆژئاواییه‌کانی عێراق دوور بخاته‌وه‌.

News Code 25203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =