باکووری سووریا مافی تورکیایه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ درێژه‌ کێشانی ئاماده‌ بوونی ۲۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ سووریا پاگه‌نده‌ی کرد: هه‌رجۆره‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌بێت له‌ ژێر کۆنترۆڵی ئه‌م وڵاته‌ بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر سی ئێن ئێنی تورک، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: هه‌رجۆره‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌بێت له‌ ژێر کۆنترۆڵی ئه‌م وڵاته‌ بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیار وایه‌ که‌ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ساز بکرێت ده‌بێت کۆنترۆڵیشی له‌ ده‌ست تورکیا بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ دوای کشانه‌وه‌ش ۴۰۰ سه‌ربازی له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ ۲۰۰ سه‌ربازیان له‌ باکووری سووریا و ۲۰۰ی دیکه‌شیان له‌ ته‌نه‌فی سووریا جێگیر ده‌کرێت.

ئه‌م ۲۰۰ سه‌ربازه‌ی ئه‌مریکا به‌شێک ده‌بن له‌ ۱۵۰۰ سه‌ربازی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا که‌ بڕیار وایه‌ وه‌ک هێزی پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ باکووری سووریا ناوچه‌ی ئه‌من ساز بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا دژی هاوکاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریایه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یشی کردووه‌ کاتێک هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌، هێرشی داگیرکاری ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ له‌ خاکی سووریا.

News Code 25200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =