به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سی ئێن ئێن، وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد: پێویستمان به هیچ بۆچوونێک سه‌باره‌ت به ئێران نییه که خه‌ڵکی ئێران چی دیکه پشتیوانی له حکومه‌تی تاران نه‌که‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، ئاماژه‌ی دا: ده‌مانه‌وێت گوشاره‌کان له سه‌ر ئێران زیاد که‌ین تاکوو به ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه لایه‌نه بگه‌ین! سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م بابه‌ته‌دا، پشتیوانی کردن له ڕێکاری گشتی ترامپه. ڕێکاری ده‌وڵه‌تی ترامپ سه‌پاندنی زیاترین گوشار بۆ سه‌ر ئێرانه تاکوو تاران کرداره زیانباره‌کانی بگۆڕێت!
ئه‌م قسه بێ بنه‌مایانه‌ی ئه‌م به‌رپرسه بێ ناو نیشانه‌ی ئه‌مریکا له حاڵێکدا ده‌خرێته ڕوو که یوکیا ئامانۆ، سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ناڤۆکی دوێنێ له ۱۴مین ڕاپۆرتی خۆی جه‌ختی کرد که ئێران پێبه‌ند بووه به به‌رجام.
بۆچوونی ئێوە