ئەمریکا دەیەویست ٤٠ ساڵ داعش لە ناوچەدا بپارێزێت

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەیەویست ٣٠ تا ٤٠ ساڵ داعش لە ناوچەدا بپارێزێت و نەیتوانی، وتی: واشنتۆن بە دوای ئەوەوە بوو هێزی بەرگریی ئێمە بۆ دراوسێکانمان ترسێنەر نیشان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری و پشتیوای هێزی چەکداری ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگای بلیمەتانی تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی لە شوێنی پیشانگای نێودەوڵەتیی تاران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوژمنان ڕۆح خەڵکی ئێمەیان کردۆتە ئامانج، دوژمنان دەیانەوێ خەڵکی ئێمە ناهومێد و بێ متمانە بە نیزام بکەن، بەڵام هیچکات لەو کارەدا سەرناکەون.

حاتەمی بە ئاماژە بە بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی رێبەری باڵا، وتی: نابێ ناهومێد بین، ئێمە ئەمڕۆ لە شوێنێکی ئەرخایەن‌تردا وەستاوین. با دوژمنان بزانن کە هەنگاوی دووهەمی ئێمە بە دڵنیاییەوە توندتر و قایم‌تر لە ڕابردوو دەبێت.

وەزیری بەرگری وتیشی: ئەمڕۆ لە سەدا ٨٥ی پێداویستیی بەرگریمان لە ناوخۆدا بەرهەم دێت، مووشەکی فاتح، مووشەکی ئاسمان بە ئاسمانی فەکوور، مووشەکی هوەیزە، ژێردەریایی فاتح کە لەم دواییەدا ڕادەستی هێزی دەریایی کرا و ڕوونوێنی لە کۆپتەری کەوسەر بەشێکن لە دەسکەوتەکانی بەرگریی ئەم دواییەی ئێمە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەموو دەزانن کە بەرهەم هێنان و داڕشتنی ژێردەریایی ئاڵۆزتر و دژوارترە لە فرۆکە. ئێمە لە وەزارەتی بەرگری لە گەڵ زیاتر لە ٥٠٠٠ کۆمپانیا، دەیان زانکۆ و ناوەندی توێژینەوەیی هاوکاری دەکەین و هەڵبەت ئەو کەڵک وەرگرتنی لانی‌کەمی لە دەفرایەتییەکانی بەردەستە.

حاتەمی بەسیجی بە گونجاوترین نمانەی ئامادەیی و بەشداریی جەماوەری لە مەیدانەکانی شۆڕشی ئیسلامی زانی و بیری هێنایەوە: ئێمە لە ساڵانی ڕابردوو توانیمان ستراتژیی دوژمن لە ناوچە بەرەوڕووی شکست بکەین و بێ گومان بە پشت‌بەستن هەر بەو خەڵکە و شەهیدانێک کە لەو رێگەدا داومانە، براوەی ئاشتی و شەڕ دەبێن. شەڕێک کە ئەوان دەستیان پێ کردووە، ئێمە کۆتاییمان پێ هێنا.

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ئیدعا دەکات دوای شکستی داعش لە سووریا دەکشێتەوە، بەڵام ئەو کارە لە ڕووی ناچاری دەکات، جەختی کرد: ئەمریکییەکان هەوڵی ڕاگرتن و چاودێری کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش وەکوو هۆکاری پیلان و گەندەڵی لە ناوچەیان دەدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا دەیەویست ٣٠ تا ٤٠ ساڵ داعش لە ناوچەدا بپارێزێت و نەیتوانی. ئەوان بە دوای ئەوەوە بوون هێزی بەرگریی ئێمە بۆ دراوسێکانمان ترسێنەر نیشان بدات، بەڵام ئێمە سەلماندنمان کە دەسەڵاتمان بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیە.

حاتەمی لە کۆتاییدا جەختیشی کرد: هەنگاوی دووهەم بە هێز و خێرایی زیاترەوە هەڵدەگرین و بە دڵنیاییەوە بە سەرکەوتن لە گەمارۆکان و ئەو ئاستەنگ و سەخڵەتییانەی دوژمن بە سەرمانیدا سەپاندووە تێدەپەڕین.

News Code 25189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =