بەرەی نوێی هەواناوی ئێرانی ساڵی داهاتوو ڕوونوێنی ده‌کرێت

فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای ئێران وتی: بەرەی نوێی هه‌واناو (باڵەفڕی بەلەمی)سه‌د له‌ سه‌د به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ و ساڵی داهاتوو ڕوونوێنی ده‌کرێت.

ئاژانسی مێهر، به‌شی ڕامیاری - هادی ڕه‌زایی: ئێران له‌ دوای ئه‌زمونی شه‌ڕی عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ دوای ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ پێویستییه‌کانی هێزی سه‌ربازیی خۆی له‌ ناوخۆدا دابین بکات و له‌م بواره‌شدا پێشکه‌وتنی باشی به‌ ده‌ست هێناوه‌.

هه‌ر له‌م پڕۆسه‌دا هێزی ده‌ریایی ئێران ده‌ستی کردووه‌ به‌ ساز کردنی که‌شتی و به‌له‌می سه‌ربازی و فه‌ره‌مانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ پاپۆڕی هه‌واناو ساڵی داهاتوو به‌ فه‌رمی ڕوونوێنی ده‌کرێت که‌ هه‌موو پارچه‌کانی له‌ ناوخۆی ئێراندا ساز کراوه‌.

هه‌ر له‌مباره‌ و پێشکه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ ده‌ریادار حسه‌ین خانزادی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران ئه‌نجام داوه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت:

* ئێوه‌ وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریایی پێگه‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ چۆن به‌راورد ده‌که‌ن؟

هێزی ده‌ریایی هه‌ر وڵاتێک له‌ ئاستی جیهاندا ڕۆڵێکی زۆری له‌ دیاری کردنی پێگه‌ی ژئۆپۆلیتیکی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌. به‌شێکی دیکه‌ له‌م توانه‌ له‌ بواری جه‌ماوه‌ر، سیاسه‌ت، جۆغڕافیا، ئابووری و ته‌کنۆلۆژیادا خۆی نمایش ده‌کات. 

ئێمه‌ وه‌ک هێزه‌ی ده‌ریایی ئێران ئه‌رکی پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌ ئاستی ده‌ریاکان له‌ ئه‌ستۆمانه‌ بۆ نموونه‌ ئێمه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ریاکان ڕووبه‌ڕووی تیرۆریسته‌کانی تاڵبان و داعش بووینه‌ته‌وه‌ که‌ خه‌ریکی دزی کردنی ده‌ریاین. 

هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌بێت هاکاری بکه‌ین تاکوو ئه‌منیه‌تی ده‌ریایی جێگیر بکرێت و بازه‌رگانی له‌ به‌شی ئازادی ده‌ریایی به‌ ئاسانی ئه‌نجام ببێت که‌ له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌. بۆ نموونه‌ ئه‌قیانووسی هێند ۳۶ وڵات تێدا دراوێن به‌ڵام له‌م ژماره‌یه‌ ته‌نیا ۲ یان ۳ وڵات زیاترین چالاکی ده‌ریاییان هه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ی توانی ده‌ریایی ئه‌قیانووسیان هه‌یه‌ ده‌توانن کاری جێگیر کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ ئه‌قیانووسه‌کانیش له‌ ئه‌ستۆ بگرن که‌ یه‌کێک له‌م وڵاتانه‌ کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ که‌ گه‌شت له‌ ئه‌قیانووسه‌کان لێده‌دات.

* سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رکی هێزی ده‌ریایی بۆ ئێسکۆرتی که‌شتییه‌ بازه‌رگانی و نه‌وت کێشه‌کان چ کارێک ئه‌نجام بووه‌؟

له‌ کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق ئێمه‌ ته‌نیا به‌نده‌ری ئیمام خومینیمان بوو که‌ ته‌نیا نه‌وتمان ده‌فرۆشت و گۆشت و که‌ل و په‌لی ژیانی خه‌ڵکیشمان زۆربه‌ی هاورده‌ ده‌کرد. به‌ڵام دوای شه‌ڕی چه‌ندین به‌نده‌ری دیکه‌مان ساز کردووه‌ و هه‌روه‌ها ئێسته‌ زۆربه‌ی که‌ل و په‌له‌ پێویسته‌کان له‌ ناوخۆ به‌رهه‌م دێت. ته‌نیا له‌ کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق هێزی ده‌ریایی ئێران زیاتر له‌ ۱۰ هه‌زار نه‌وتکێشی ئیسکۆرت کرد. ئێسته‌ش ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئێمه‌ له‌ به‌ تووندی ڕووبه‌ڕووی هه‌رجۆره‌ دزییه‌کی ده‌ریایی ده‌بینه‌وه‌ له‌م کاره‌شدا سه‌رکه‌وتوو بووین.

ئێمه‌ ته‌نانه‌ت یارمه‌تی بڕێک که‌شتی ئه‌مریکایمان داوه‌ که‌ داوای یارمه‌تیان لێ کردووین، ئێمه‌ له‌ که‌نداوی عه‌ده‌ن هه‌موو دزه‌ دریاییه‌کانمان سه‌رکوت کردووه‌. ئێمه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو پێداویستییه‌کانی خۆمان له‌ به‌شی زانستی وڵاته‌کانمان داوا ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها ساڵی پێشووش کۆنفڕانسی ده‌ریایی ئایونسمان له‌ تاران به‌ڕێوه‌ برد که‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ گرنگی زۆری هه‌بوو.

کاتێک ئێمه‌ له‌ پلانه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڕوانین ده‌بینین که‌ له‌ ته‌نیشت ڕێکاری سه‌ربازی، زانستی، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ گرنگیییه‌کی زۆر به‌ ڕۆڵی سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌یی هێزی ده‌ریایی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زۆر باشه‌. هه‌موو سیاسه‌تی هێزی ده‌ریایی ئێمه‌ش له‌ درێژه‌ی قوڵایی به‌رژوه‌ندی و بۆچوونه‌کانی ئێران دایه‌.

* سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ ڕاتان چییە؟

به‌شێک له‌ سیاسه‌تی ئێمه‌ دابین کردنی ئاشتی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆسته‌مانه‌. له‌م ڕووه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌کتر به‌ ئه‌منیه‌تی گشتی ده‌گه‌ین، ئه‌مه‌ ده‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ داهاتوودا بێ گومان پای هێزه‌ داگیره‌کان له‌ ناوچه‌که‌ ببڕین. وه‌ک چۆن له‌ سه‌ره‌تای شۆڕش ئه‌وانمان له‌ وڵاته‌که‌ی خۆمان ده‌ر کرد، ئه‌مه‌ش به‌ ئاماده‌ بوون و توانی زۆر باش له‌گه‌ل دۆسته‌کانمان ده‌کرێت. 

ئێسته‌ هێزێکی ده‌ریایی نوێی له‌ ده‌ریا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاماده‌ بووه‌ که‌ قسه‌ و بۆچوونی زۆری بۆ وتن هه‌یه‌. له‌ داهاتووشدا مانۆڕێک سه‌ربازی ده‌ریایی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێنیمان بووه‌ و بێ گومان  ده‌بێت وڵاتانی ناوچه‌که‌ ئه‌منیه‌تی ده‌ریایی ناوچه‌که‌ش له‌ ئه‌ستۆ بگرن. ئه‌م مانۆڕه‌ ده‌ریاییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست به‌ تایبه‌ت ئاینۆس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

* هێزی ده‌ریایی له‌ ڕووی ئاسمانییه‌وه‌ چ توانستێکی هه‌یه‌ و گەیشتووەتە چ ئاستێک لە پێشکەوتن؟

ئێمه‌ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ستراتیژیکمان ده‌ست پێ کردووه‌. ژێرده‌ریایی فاتح ته‌ڤڵی هێزی ده‌ریایی ئیران بووه‌. پاپۆڕی ده‌ماوه‌ند چه‌ند مانگی دیگه‌ به‌ فه‌رمی تاقی ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها پاپۆڕی دێنا ساڵی داهاتوو ده‌چێته‌ بواری تاقی کردنه‌وه‌. 

نه‌وه‌ی نوێی هه‌واناو سه‌د له‌ سه‌د به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ و ساڵی داهاتوو ڕوونوێنی ده‌کرێت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ باڵاترین ئاستی توان و زانست دان.

هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌ بواری باڵه‌فڕ کاری زۆر باشمان کردووه‌ و به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی باڵه‌فڕیشمان ده‌ست پێ کردووه‌ وه‌ک چۆن فڕۆکه‌ی جه‌نگیمان به‌ شانازییه‌وه‌ ساز کرد. له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ به‌ پێشکه‌وتنی زۆر باش گه‌یشتووین. 

*دوژمنانی وه‌ک جان بۆڵتۆن پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران به‌ جه‌ژنی ۴۰ ساڵه‌یی خۆی ناگات به‌ڵام شكستیان هێنا. بۆچی دوژمنان ئه‌وه‌نده‌ مانۆڕیان له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دا؟

۴۰ ژماریه‌کی تایبه‌ته‌ بۆ مرۆڤ کاتێک ئینسان به‌ ته‌مه‌نی ۴۰ ده‌گات به‌ گه‌وره‌یی و گه‌یشتنێکی تایبه‌ت ده‌گات که‌ ده‌توانێت هه‌موو هێزه‌کانی کۆ بکاته‌وه‌ و به‌ باشترین شێواز سوودی لێببات. دوژمن هه‌موو هه‌وڵی خۆیی به‌ کار هێنا که‌ له‌مباره‌وه‌  له‌ سه‌ر خه‌ڵک ئیش بکات تاکوو خه‌ڵک له‌ شۆڕشی ئیسلامی بێ هیوا بێت به‌ڵام شکستیان هێنا له‌م کاره‌.

دوژمنان له‌م ۴۰ ساڵه‌ به‌ ده‌یان جار ویستیان شکست به‌ ئێران بێنن نه‌یانتوانی وه‌ک هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌مان به‌ڵام شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێران هێزی زیاتر په‌یا بکات و ئیسته‌ له‌ باشترین حاڵه‌ت دایه‌ و خه‌ڵکیش به‌ هه‌موو توانیانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان به‌رگری و پشتیوانی ده‌که‌ن.

بۆ نموونه‌ هێزی ده‌ریایی ئێران له‌م ساڵانه‌دا پێشکه‌وتنی زۆر زیاتری به‌ ده‌ست هێناوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م پێشکه‌وتنانه‌. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ته‌نیشت یه‌کتر دابنین ده‌بینین که‌ ئێران له‌م ماوه‌ی ۴۰ ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌ حاڵی پێشه‌کوتن بووه‌ و ئه‌مه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت. ئێمه‌ ناچینه‌ ژێر داواکاری سته‌مکارانه‌ی داگیرکه‌ران و خۆڕاگری ده‌که‌ین و له‌م ڕێگه‌شدا وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بین.

* هێزی ده‌ریایی پێویستی زۆری به‌ ئامێرێ پێشکه‌وتوو هه‌یه‌، به‌ر له‌ شۆڕشی ئێسلامی هێزی ده‌ریایی ئێران له‌ لایه‌ن بریتانیاوه‌ ڕاهێنانی پێده‌کرا، جیاوازی ئیسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وکات چییه‌؟

ئه‌و ئه‌منیه‌ته‌ی ئه‌و کات به‌رهه‌م ده‌هات ئه‌منیه‌تێکی پێدراو بوو، به‌ڵام ئه‌م ئه‌منیه‌ته‌ی ئێسته‌ ته‌واو ناوخۆییه‌، ئێمه‌ له‌ ڕابردوو هێزی مرۆڤیمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاده‌هێنا، به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئاڵمانی، ئه‌مریکایی بریتانیایی و ئیتالیا ئه‌م کاره‌ ده‌کرا هه‌میشه‌ پێویستمان به‌وان بوو.

به‌لام ئێمه‌ له‌مڕۆدا ئەوەی پێویست بکات لە ناوخۆ بەرهەمی دێنین چ لە بواری ڕاهێنانی هێزەکان بێت لە بواری ساز کردنی ئامێری سەربازی و پێشکەوتوو بێت.

امروز تمام سرمایه‌های انسانی نیروی دریایی در داخل کشور تربیت و در عرصه‌های بین‌المللی و حوزه‌های علمی و دانشی از غربی‌ها برجسته‌تر و توانمندتر هستیم

ئەوەی ئێمە لە دەرەوە لە دواین ئەوەیە کە بابەتەکە توانی وڵام دانەوەی ئاستی زانستی و تەکنۆلۆژیایی ئێمەی هەبێت. ئێمە لەمڕۆدا نەک لە ناوخۆ کە لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیش قسەمان بۆ کردن هەیە و کاریگەریی بەرچاومان هەیە. چی دیکە ڕۆژئاواییەکان ناتوانن هەرکات ویستیان چەک فرۆشتن بە ئێمە ڕابگرن چون ئێمە ئێستە هەموو ئەمانە لە ناو خۆدا بەرهەم دێنین.

ئەوەشی زۆر گرنگە بزانن ئەم خاڵەیە کە ئەو نەوەی ئەم پیشە و ئامێرانە بەرهەم دێنێت نەوەی دوای شۆڕشی ئیسلامین کە جێگەی شانازییە بۆ ئێمە.

ئەو کسانەی ئەومۆڕ لە پشت سەنگەرەکانن لە دایک بووی ساڵانی یەکەمی شۆڕشن. لەم وڵاتە ڕاهاتوون و قۆناغەکانی سەرکەوتنیان بڕیوە و ئەمەش بە مانای توانی سەربازی ئێمەیە و چی دیکە دوژمن توانی ئەوەی نییە زەرب لە ئێمە بدات، ئەمەش خۆی بەجۆرێک توانی بەرگری کردن لە خۆمانە.

News Code 25186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =