یەکەمین دەستەی هێزی دەریایی حەشدی شەعبی پێکهات

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە پێکهاتنی یەکەمین دەستەی هێزی دەریایی ئەو ڕێکخراوە لە بەسرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ئەبوو کەرار عەبادی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی ڕاهێنانی دەیان کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی جەختی کرد کە ئەو هێزانە بە پێی مەشقی سەربازیان دەتوانن یەکەمین دەستەی هێزی دەریایی حەشدی شەعبی لە بەسرە پێک بێنن.

وتیشی: ئەو کەسانە خولی چڕ و تایبەتیی غەواسی و بەلەموانیان بینیوە و دەتوانن یەکەمین دەستەی هێزی دەریایی حەشدی شەعبی لە بەسرە پێک بێنن.

عەبادی ئاماژەی بەوەش دا: لە ئەگەری پێدرانی جیهازاتی پێویست، ئەو هێزانە دەتوانن لە پەنای هێزی دەریایی عێراق بچنە گەشتی دەریایی.

چەند مانگ لەوە پێشیش فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە پەیجۆریان بۆ پێکهێنانی هێزێکی دەریایی سەر بەو ڕێکخراوە لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین هەواڵیان دابوو.

News Code 25184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =