ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش بۆ گوانتانامۆ

دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی ئاماده‌ نه‌بوون که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش وه‌ربگرنه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ترامپ ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه‌ بۆ گواننتانامۆ لێکده‌داته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی ئه‌ی بی سی، به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: یه‌که‌مایه‌تی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م تیرۆریستانه‌ بۆ وڵاتانی خۆیان بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و له‌وێ سزایان بده‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ڕێکاری دیکه‌ش هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌یان بۆ گوانتانامۆ له‌ ئارا دایه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ داواکاری ئه‌مریکا بۆ گواستنه‌وه‌ی داعشییه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کان بۆ وڵاته‌کانی خۆیان بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری وڵاتانی دیکه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌ورووپاییه‌کان.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا نزیک به‌ ۸۵۰ تیرۆریستی داعشی له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ده‌ستگیر کراون که‌ زۆربه‌یان خه‌ڵکی وڵاتانی ئه‌ورووپاین.

News Code 25181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =