ئه‌منیه‌تی ته‌واو له‌ سنووره‌کانی عێراقدا جێگیر بووه‌

وته‌بێژی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق وتی: ئه‌منیه‌تی ته‌واو له‌ سنووره‌کانی عێراقدا هه‌یه‌ و ئاماده‌یمان هه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان.

به ڕاپۆرتی مێهر له‌ سپۆنیک، یه‌حیا ڕه‌سووڵ، وته‌بێژی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی عێراق وتی: ئه‌منیه‌تی ته‌واو له‌ سنووره‌کانی عێراقدا جێگیر بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: توانی داعش به‌ ته‌واوی له‌ ناو چووه‌ و ناتوانن دزه‌ بکه‌نه‌ ناو خاکی عێراق له‌ سووریاوه‌. به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ئاماده‌یی ته‌واو داین و هێزه‌کانی ئیمه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره‌ هێرشێکی له‌ ناکاوی تیرۆریسته‌کان ده‌بنه‌وه‌.

ڕه‌سوڵ جه‌ختی کرد: سنووره‌کانی عێراق له‌ ئه‌منیه‌تی ته‌واو دایه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ هه‌موو ناوچه‌کان جێگیر بوون.

شایانی باسه‌ که‌ پاشماوه‌کانی داعش ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌که‌ن تاکوو له‌ سنووره‌کانی سووریا و عێراقه‌وه‌ بێنه‌ ناو خاکی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ له‌ لایه‌ن سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م هێرشانه‌ تێکشکێندراوه‌.

News Code 25179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =