ترسی عه‌ره‌بستان له‌ نمایش سه‌ربازی ویلایەت

مانۆڕی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئێران له‌ ده‌ریای عه‌مان بووه‌ته‌ هۆی ترسی عه‌ره‌بستان و به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو ئه‌وانیش به‌ هاوکاری وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاکواری که‌نداوی فارس نمایشێکی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، له‌ حاڵێکدا که‌ هێزه‌کانی ئیران یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ ترین و ناوازه‌ ترین مانۆڕه‌ ده‌ریاییه‌کانی خۆیان له‌ ژێر ناوی وه‌لایه‌تی ۹۷ له‌ ده‌ریای عه‌مان ده‌ست پێ کردووه‌، عه‌ره‌بستانیش ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هاوکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ نمایشی سه‌ربازی قه‌ڵغانی جه‌زیره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

عه‌بدۆڵا قه‌حتانی، فه‌رمانده‌ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سوپای عه‌ره‌بستان پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌م نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ ترین نمایشه‌ سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که‌ و تاکوو ۱۴ مارسی درێژه‌ی ده‌بێت.

له‌ میانه‌ی ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ ئاستی ئاماده‌یی هێزه‌کانی عه‌ره‌بستان تاقی ده‌کرێته‌وه‌.

قۆناغی یه‌که‌می نمایشی توانی هێزی ده‌ریایی ئێران له‌ ژێر ناوی وه‌لایه‌تی ۹۷، له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و تاکوو ۳ ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت و له‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ به‌له‌م و که‌شتییه‌کی سه‌ربازی ئێران و یه‌کینه‌ ئاسمانییه‌کانی سه‌ر ده‌ریا سوود ده‌برێت.

News Code 25177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =