پاگەندەی نوێی پەمپئۆ سەبارەت بە ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاگەندەیەکی نوێدا ڕایگەیاند کە واشنتۆن هەوڵ دەدات گەمارۆکانی سەر ئێران خەسار لە خەڵک نەدات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپئۆ لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارت بە کاریگەری گەمارۆکانی ئەو وڵاتە لە سەر خەڵکی ئاسایی وتی: واشنتۆن هەوڵ دەدات بە جۆرێک سزا بخاتە سەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ڕیکخراوەکانی پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئێران کە خەسار لە خەڵکی ئاسایی نەدرێت.

پەمپئۆ لە درێژەی قسەکانی خۆیدا پاگەندەی کرد کە ئەمریکا دەیەوێت گەمارۆکان بە جۆرێک ئەنجام بدرێت کە خەسار بەر خەڵکی ئاسایی نەکەوێت، بەڵکوو بەس بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سزا بدات کە ئێرانیان بۆ ماوەی چل ساڵ بەرەو شکست بردووە.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ئەمریکا لە یەک ساڵی دواییدا پڕۆژەی ئاژاوە نانەوە لە ئێرانی بە شێوەی جیدی تر شوێن گرتووە و بە ڕێکخستنی بەشی فارسی لە تویتەر بە شێوەی بەردەوام پەیامگەلێک بڵاو دەکاتەوە کە مەبەستی سەرەکی ئەو پەیامانە دروست کردنی دژایەتی لە نێوان خەڵک و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

News Code 25175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =