ترامپ خۆشی له‌ شۆک کردن دێت، ئێمه‌ش ده‌یپه‌شۆکێنین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌مسایی وتی: ترامپ خۆشی له‌ شۆک کردن دێت، ئێمه‌ش ده‌یپه‌شۆکێنین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ڕێکاری بازه‌رگانی ئه‌ورووپا بۆ ئێران هێشتا نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌. جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی ئه‌م ڕێکاره‌ ۹ مانگ کاتی پێویستە، ده‌بێت پاره‌ی تێدا بڕوات و بێت و ئاڵوگۆڕی دارایی ته‌نیا کاتێک ساز ده‌بێت که‌ کۆمپانیاکان کاری بازه‌رگانی بکه‌ن و نه‌وت هه‌نارده‌ بکرێت و سه‌رمایه‌دانه‌ری ببێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ که‌ ئێران تاکوو که‌ی له‌ به‌رجامدا ده‌مێنێته‌وه‌ وتی: ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ڵکی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌مینه‌یه‌کی به‌هێز له‌ وڵاتی ئێمه‌ دژی به‌رجام بوون به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵک تووڕه‌ بن ڕه‌نگه‌ ئه‌م گرووپه‌ ببنه‌ زۆرینه‌، ڕاپرسییه‌ک نیشان ده‌دات که‌ ۵۱ له‌ سه‌دی خه‌ڵک له‌گه‌ل مانه‌وه‌ له‌ به‌رجامن. 

زه‌ریف زیادی کرد: ئه‌گه‌ر هه‌موو کڕیارانی نه‌وتی ئێران بڕیار بده‌ن که‌ فه‌رمانی ئه‌مریکا جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌وه‌ ئیدی ئێمه‌ ڕێگه‌یه‌کمان بۆ نامێنێته‌وه‌. من نامه‌وێت له‌مباره‌وه‌ هیچ بڵێم، به‌ڵام ترامپ خۆشی له‌ شۆک کردن دێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌شەوە ئێمه‌ ده‌یپه‌شۆکێنین. له‌ ئێستادا هه‌موو نه‌وتی ئێمه‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا ده‌فرۆشرێت و ئه‌رووپاییه‌کان به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ چاویان له‌ گه‌ماڕۆکانه‌. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: به‌ پێی ڕاپرسییه‌کی زانکۆی مریله‌ند زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سووریا و ناوچه‌که‌ن و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئێمه‌ گرنگه‌. ئێمه‌ له‌ سه‌ر داواکاری ده‌میشق بۆ شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریاین و تاکوو ئێسته‌ش شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان کۆتایی پێنه‌هاتووه‌، به‌شێک زۆری تیرۆریسته‌کان له‌ ئه‌دله‌ب و ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور ماون و هه‌روه‌ها له‌ عێراقیش ماون. تیرۆریسته‌کان ڕۆڵی خۆیان گۆڕیوه‌ و چوونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ماتڵی ده‌رفه‌تێک تاکوو جارێکی دیکه‌ دۆخه‌که‌ له‌ ده‌ست بگرن. ئێمه‌ ده‌بێت هۆشمان بێت، ئه‌گه‌ر چی دیکه‌ پێویست به‌ ئێمه‌ نه‌کات، ئه‌مه‌ کۆتایی ئاماده‌ بوونی ئێمه‌یه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ کۆبوونه‌وه‌ی سوچی وتی: ئێمه‌ له‌م ڕێچکه‌یه‌ ده‌ڕۆین و نامانه‌وێت کاری سه‌ربازی له‌ ناوچه‌که‌ ڕوو بدات، هه‌ر بۆیه‌ به‌ سه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئیش ده‌که‌ین. چون هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی سه‌ربازی له‌ ئه‌دله‌ب کاره‌ساتی به‌داوه‌ ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانین که‌ ڕێکاره‌کانی دیکه‌ش شکستیان هێناوه‌ و ئێسته‌ به‌ره‌ی نوسره‌ کۆنترۆڵی به‌شێکی زۆری ئه‌دله‌بی کردووه‌.

زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئێران و ئیسڕائیل له‌ سووریا ڕه‌تی نه‌کرده‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ زایۆنییه‌کان ڕووبدات و وتی: ئێمه‌ له‌ هێزه‌کانی خۆمان پارێزگاری ده‌که‌ین.

News Code 25169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =