سەرجەم تاکتیک و ئامێرەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ناوخۆییە

جێگری هەماهەنگی ئەرتەشی ئێران وتی: هەموو ئامێر و تاکتیکەکانی نمایشە سەربازییەکەی ۹۷ ناوخۆین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دەریاسالار حەبیبۆڵا سەیاری، جێگری هەماهەنگی ئەرتەشی ئێران لە پەڕاوێزی نمایشی سەربازی ولایەتی ۹۷ وتی: هەڕەشە لە دژی وڵاتی ئێمە هەمیشە هەیە و گرنگە هێزەکانی ئێران توانی بەرگری و وڵام دانەوەیان بێت.

ئەو زیادی کرد: یەکینەکانی ئێمە بەردەوام لە حاڵی بەهێز کردنی توانی خۆیانن. ئەمساڵ چەند نمایشی سەربازی گرنگ بەڕێوە چوو کە توانی هێزی سەربازی ئێران نیشان دەدات. ئێمە بە باشی ئاگاداری مەترسییەکانی ناوچەکەو هەڕەشەکان لە سەر خۆمانین و لە ئامادە باشی تەواویش داین.

سەیاری ئاماژەی دا: لە ڕووی سەربازی و بەرگریەوە ئامادەیی تەواومان هەیە و لەمبارەوە هێزی مرۆڤی زۆر کاریگەرە و هێزەکانی ئێمە بەردەوام سەرقاڵی لێکدانەوە و ڕاهێنانن.

ئەو وتی: هەموو هێزەکانمان لە دۆخێکی باشی ڕاهێنان و ئامادەیی تەواو دان. لە ئێستادا هەموو ئامێر و تاکتیکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئێمە ناوخۆین. ئێمە لە سەر ئەم بڕوایەن ئەمنیەت بە وەرگرتنی ئامێر و بیرۆکە لە بیانییەکان جێگیرنابێت و دەبێت ناوخۆیی بێت چون ئەو کەسانەی چەک دەفرۆشن لە کاتی هەستیار دەتوانن بەر چەک فرۆشتنیان بگرن.

دەریاسالار سەیاری جەختی کرد: هەموو ئامێر و تاکتیکەکانی ئێمە ناوخۆین و لە سەر دەستی ڕۆڵەکانی ئێران ساز کراون.

News Code 25168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =