ئامادەیی بەشار ئەسەد و پووتین بۆ شەڕی ئەدلەب

هەڵوێستەکان و لەوان هەڵوێستی بەرپرسانی ڕووسی و سووری و هەروەها گواستنەوەی بەربڵاوی هێز و جیهازاتی سوپای سووریا ئاماژەیەکن بە کاتژمیر سفر بۆ شەڕی ئازادکردنەوەی ئەدلەب.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فەرزاد فەرهادی: هەموو چاویان لە ئەدلەب و چارەنووسی گرووپگەلی تیرۆریستی بڕیوە و لەمناوە میدیاکان باس لە ئامادەکاریی بەربڵاوی سوپای سووریا و گواستنەوەی هێز بۆ بەرەکانی باکووری ئەو وڵاتە دەکەن.

جیهازاتی زیاتر بۆ دەورووبەری ئەدلەب گواستراوەتەوە و هێزەکانی ژێر فەرمانی ژێنراڵی ناو بەدەرەوە واتە سوهەیل حەسەن لە هاوێری ئەدلەب جێگر کراون. ئەو جیهازاتە پێکهاتووە لە تانک و چەک و چۆڵی سەربازی و سوپای سووریا خۆی بۆ شەڕی شیمانەیی ئەدلەب یان کردنەوەی میحوەری نوێ لەو ناوچەیە ئامادە دەکات. هێزێکی زۆر لە بنکەی جوورین لە هاوێری باکووری رۆژئاوای حەما لە نزیکیی پارێزگای ئەدلەب و هەروەها لە جەبەل لە گوندی جەبئەحمەر لە هاوێری لازقیە و ئەدلەب جێگر بوونە.

سوهەیل حەسەن لە ناسراوەترین فەرماندە میدانییەکانی سووریا دێتە ئەژمار کە دەوترێت لە هیچ شەڕێکدا شکستی ناهێنێت. ئەو ژینڕالە تاکتیکی زۆر تایبەت و دژواری هەیە و کەسێکە کە گەمارۆی زیندانی حەلەب و بنکە هەستیارەکانی دیکە و ناوچەگەلی گەمارۆدرواەی لە حەلەب تێکشکاندوە.

ژینڕاڵ سوهەیل حەسەن ناسراو بە بەبر بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین بڵیندگۆی گەورە پەیامی ترسێنەر و تۆقێنەر بڵاو دەکاتەوە و میتۆدی شەڕی دەروونی بۆ سەرکەوتنەکانی دەگرێتە بەر.

ئەدلەب کوێیە؟

پارێزگای ئەدلەب لە باکوورەوە نزیکە لە تورکیا، لە رۆژهەڵاتەوە دەچێتە سەر حەلەب و لە باشوور و رۆژئاواشەوە بە نۆرە نزیکە لە حەما و لازقیە. ئەو پارێزگایە حەوتەمین پارێزگای سووریا لە بابەتی ڕووبەرەوەیە و بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە نزیکەی یەک ملیۆن و نیوە.

مەسیحییەکانی ئەو پارێزگایە بە تایبەت لە جەسەرشغوور دان. شارە گرینگەکانی ئەو پارێزگایە بریتین لە ئەدلەب، مەعرە نەعمان، جەسەر شغوور، ئەریحا و حارم. ئەدلەب باخی زەیتوونی زۆرە و بەشێکی زۆری زەیتوونی سووریا لەو پارێزگایە بەرهەم دێت. هاوکات لە باری جوگرافییەوە شوێنێکی فرەچەشنە و خاوەن چیاگەلی حارم، ئەربەعین و زاویه و هەروەها دەشتی پڕبەروبوومە و سەرچاوەگەلی گەورەی ئاوی ژێرزەوینییە.

گرووپگەلی تیرۆریستیی ناو ئەدلەب

ئەدلەب گرووپی تیرۆریستیی جۆراوجۆری لێیە کە گرینگترینیان تەحریرولشام یان هەمان بەرەی نوسرەیە و لە جووڵای ٢٠١٧ەوە زیاترین دەسەڵاتی لە ئەدلەب هەیە.

هەروەها جەیشولبادیە و مەلاحەم دوو گرووپی تیرۆریستیی دیکەی ناو ئەدلەبن کە لە ١١ی ژانڤیەی ئەمساڵی زایینی (٢٠١٨) جەیشولمەلاحەم بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پەیوەستی جەیشولبادیە لە باشووری ئەدلەب بوو.

حزبی تورکستانی ئیسلامی لە گرووپگەلی سەر بە ئەلقاعیدەیە کە لە پارێزگای شینجیانگ لە باکووری رۆژئاوای چینەوە سەری هەڵداوە و لە ئێستا لە سووریا پەلی داکوتاوە. ئەو گرووپە خاوەن دامودەزگای میدیایی وەک کەناڵی تایبەتی تیلگێرامین و بەیاننامە و چالاکیی خۆیان لەو رێگەوە بڵاو دەکەنەوە.

هەروەها لەو پارێزگایە گرووپی تەکفیریی داعش لێیە کە بە سەر گوند و شارۆچکەکانی نێوان حەما و ئەدلەبدا زاڵن و ئەو شوێنانەیان لە بندەستی تەحریرولشام دەرهێناوە.

لە پەنای ئەو گرووپانە، گرووپگەلی دیکەی وەک ئەحرارولشام، بزووتنەوەی سەر بە نوورئەدین زەنگی، جەیشولئەحرار، فەیلەقولشام، جەیشولعەزە (سەر بە سوپای ئازادی سووریا) و هەندێکی گرووپی چکۆلەی دیکەش چالاکن.

بەو جۆرەی لە هەڵوێستەکانی دیمەشق و مسکۆ دەردەکەوێت بەمزووانە شایەدی شەڕ لە دژی تیرۆریستان لە ئەدلەب دەبین. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا وتی: تەواوەتی سووریا ئازاد دەکرێت و ئێمە لە دژی هێزی دەرەکیی ناو خاکی وڵاتمان وەک هێزێکی داگیرکار دەجووڵێینەوە.

سێرگەی وێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مسکۆ پێداگرە کە ئەنجامنەدانی هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لە گەڵ تیرۆریستان لە پرسی ئەدلەبدا و ئەوان دەبێ لەو ناوچەیە بڕۆن. لە سەدا ٩٠ی ئەدلەب لە لایەن بەرەی نوسرەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئەدلەب کێشەیەکی جیدییە کە تەرکیزی تیرۆریستان لە ناوچە و ڕينگە سەرتر لە سنوورەکانی لە سەر بێت. هەڵوێستی ئێمە پێشگری لە هەر جۆرە سازانێک لە گەڵ تیرۆریستانە و ئەوان دەبێ لە ناو بچن. لە ناوچوونی تیرۆریستان دەبێ بە جۆرێک بێت کە زیان بە هیچ هاووڵاتییەک نەگات و هەر وەک تورکیا ڕایگەیاندووە نابێ هیچ جۆرە نیگەرانییەکی ئەمنی بێتە ئاراوە.

سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە دانیشتنی ئەمنیی مۆنیخ وتی: پووتین زیاتر لەوە ناوەستێت و رێگە بە سازان و ئاشتەوایی بە تیرۆریستان لە ئەدلەب نادات.

پاش ماوەیەکی دوورودرێژی لاساری نێودەوڵەتی و ناوچەیی و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەمریکا و تورکیا، ئەوا دەبینین کە دەوڵەتی سووریا بە پاڵپشتیی هاوپەیمانانی بڕیاری داوە هەنگاوی گرینگ و چارەنووس‌ساز هەڵگرێت و تۆکمەکردنی هێز و جیهازاتی سوپای سووریا لە هاوێری باکووری حەما و باشووری ئەدلەب ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت.

لەمناوە شرۆڤەکاران بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا سووریا و هاوپەیمانانی بڕیاری کۆتاییان بۆ بەرەنگاربوونەوەئ تیرۆریستان لە ئەدلەب داوە، بە تایبەت کە مافی شەرعی و یەکپارچەیی سووریا ئەوە دەخوازێت و تورکیا وەک هەمیشە خۆی لە بەرپرسایەتییەکانی دەدزێتەوە؟

ئایا دەکرێ لە قسەکانی لاڤرۆف لە دانیشتنی ئەمنیی مۆنیخ وەک پەیامێک بۆ ئەمریکا بڕوانین؟ ستراتژیی سوپای سووریا بۆ پێشگری لە زیان بەرکەوتنی خەڵکی سڤیل چیە؟ ئایا شەڕی ئەدلەب شەڕێکی ئاسان دەبێت؟ پاشهاتی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئەو شەڕە چی دەبێت و تورکیا چ هەنگاوێک لەوبارەیە هەڵدەگرێت؟

بۆچوونی کارناسێکی سەربازی

ژینڕاڵ "سوهەیل یوونس" کارناسی کاروباری ستراتژی و ئابووریی سەربازی لەوبارەیەوە بە سپوتنیکی ڕاگەیاند: "ئەگەر بڕوانینە توانستی سەربازیی تورکیا وەک لایەنێکی ئەو مامەڵەیە، دەبێ بڵێم ئەو وڵاتە پێگەی تایبەت بە خۆی لە ئەدلەب هەیە. ڕای گشتی لە تورکیا وەک وڵاتێکی بەهێز و پێگە دەڕوانێت، بەلام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە تورکیا وڵاتێکی قەیراناوی لە بابەتی ئابووری و کۆمەڵایەتییە و هێزی سەربازیی هێزێکی مامناوەندە. تورکیا توانای ئەنجامدانی ڕاسپاردەکانی خۆی نییە و قەیرانەکانی سەرچاوە لە جیاوازیی زۆری نێوان ئامانج و ئیمکاناتەکانی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ئامانجانە دەگرێت. تورکیا و ئەمریکای هاوپەیمانی خوازیار زۆرترین زیان لە سوپای سووریا و ڕووسەکان لە ئەدلەبن.

پرسی شەڕی ئەدلەب دەروەستە بە وەدی هێنانی پێودانگەکانی سەرکەوتن لە ئەدلەب و سووریا و ڕووسیا و بەرەی بەرخۆدان بە دوای سەرکەوتن بە کەمترین تێچوو و وێرانین، بەڵام لایەنی بەرامبەر خوازیاری شەڕێکە کە وێرانیی بەربڵاو و قوربانی کرانی دانیشتووان و لەناوچوونی ژێرخانەکانە. بە پێی زانیارییەکان لە ئەدلەبدا زیاتر لە بیست هەزار کەسی بیانی لێیە کە دۆخەکە ئیدارە دەکەن و هیچ بەهایەک بە پێوەرەکانی شەڕ نادەن و تەنیا بە دوای زۆرترین بەرژەوەندییەوەن و وێرانی و کۆمەڵکوژییان بەلاوە گرینگ نییە.

بەڵام سەبارەت بە ستراتژیی سووریا کە خوازیاری پێشگری لە قوربانی بوونی خەڵکی سەڤیلە دەبێ بڵێین کە ئێمە و هاوپەیمانانمان بەهایەکی زۆر بە خەڵکی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە و خەڵکی سڤیل دەدەین. ئێمە دەمانەوێ کە دوژمنانمان بە تایبەت تورکیا و ئەمریکا تێبگەن کە ناتوانن لە ئەدلەبدا سەرکەون. لە ئێستادا بەرەی نوسرە هیچ پێگەیەکی لای خەڵکی ئەدلەب نییە و لە گەڵ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی، خەڵکی ئەدلەب پاڵپشتی لە سوپای سووریا دەکەن و ئێمە لەوبارەیەوە تەواو دڵنیاین. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێت کە شەڕ هەلومەرجی خۆی نییە و کێشەیەکمان لە بابەتی لەناوچوونی بنکە و پێگەی دوژمنان نییە، بەڵام ناتوانین گەڕەنتی بدەین کە تیرۆریستان دەست نادەنە وێرانگەری".

ئەوی ئەمریکا دوای زاڵبوونەوەی دیمەشق بە سەر ئەدلەبدا دەیدۆڕێنێت

جێی ئاماژەیە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیگەرانی ئەوەیە کە سوپای سووریا تەواو شوێنە بندەستەکانی ئەمریکا لە سووریا کە لە لایەن واشنتۆن و هاوپەیمانانی بۆ گوشار خستنە سەر دیمەشق کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، رزگار بکات بە تایبەت کە شەڕی ئەدلەب دواقۆناغی ئازادکردنەوەی یەکجاریی سووریا لە بندەستی تیرۆریستان دێتە ئەژمار.

بە ئازادکردنی ئەدلەب کارتی گوشاری هێزی دەرەکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە گرووپگەلی تیرۆریستی لە دژی سوپای سووریا کۆتایی پێ دێت و بە ئازادکردنی ئەو پارێزگایە، دەوڵەتی سووریا دەگەڕێتەوە بۆ هەلومەرجی بەر لە قەیران و ئەوە بەو مانایە دێت کە کەسانێک کە شەڕی چەند ساڵەیان لە دژی سووریا وەڕێ خستووە، دەست بەتاڵ دەگەڕێنەوە و دیمەشق سەرکەوتوو دەبێت. دیارە ئەمریکییەکان ئەوەیان ناوێت و لەو ڕووەوە ڕوویان لە هەموو جۆرە سنارۆیەک و لەوان سنارێۆی کیمیایی کردووە.

ڕووسیا لەمناوە ئاگاداری باسەکەیە و بە وتەی شرۆڤەگەران بە شێوەی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکات لە سوپای سووریا لە بەرامبەر هێرشی شیمانەیی ئەمریکا. واشنتۆن لەوە دەترسێت کە پاش ئازادکرانەوەی ئەدلەب لە لایەن سوپای سووریاوە، دیمەشق بە ئەرخەیانییەوە لە پێناو وەدەرنانی سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەی تەنەف هەنگاو دەنێت و ئەمریکا ئەوەی ناوێت.

دوارۆژی تیرۆریستان لە شەڕی ئۆمولمەعارەک چ دەبێت

بەڵام سەبارەت بە کۆتایی ئەو شەڕە دەبێ بڵێین ئەو تیرۆریستانەی تەسلیم نابن چیتر بژێرەیەکیان بۆ نییە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان؛ هەموو نیگاکان لە سەر رێگەگەلی سەرەکی واتە حەما – ئەدلەب و حەلەب و لازقیە – حەلەبە. هەموو هەنگاوەکان بۆ شەڕێکی دژوار لە ناوچەیەکەدا هەڵگیراوە کە هەزاران تیرۆریستی عەرەب، تورکستانی، چینی و ئۆزبەکی لە خۆ گرتووە.

هەندێک شەڕی ئەدلەب بە ئۆمولمەعارەک دەزانن و هەندێکی دیکە باس لە کاردانەوەی تورکیا لە ئەگەری هەر جۆرە هەڵمەتێکی سەربازیی سوپای سووریا دەکەن. هەندێک دەڵێن بە ئاوردانەوە لە بوونی گرووپگەلی شەڕئاژۆی تیرۆریستی لە ئەدلەب، دەبێ وەک شەڕێکی دژوار لێی بڕوانین. بەڵام تاقمێکی دیکە لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەو گرووپگەلە بەو پێیەی لە بەرەکانی دیکەدا دۆڕوان و لە هەڵاتندا لەو ناوچەیە جێگر بوونە، کاری سوپای سووریا ئاسانە و هەر بۆیە تیرۆریستان هەر لە ئێستاوە تۆقیون.

دوا تاقمی شرۆڤەگەران لە سەر ئەو بڕوایەن کە تیرۆریستانی ئەدلەب فرەچەشن و ناتەبان و سوپای سووریا دەتوانێ لە ئۆپەراسیۆنی کوشەندەی بە پەلەدا لە ناویان ببات. بە تایبەت کە سوپای سووریا ئەمجار بە هیچ بەرەیەکی دیکەی شەڕەوە سەرقاڵ نییە و بە تەواو تواناوە دەتوانی زەبری کوشەندە لە تیرۆریستان بدات.

بە وتەی چاودێرانی پرسی سووریا دەبێ ئەو شەڕە کەڵک لە ئاگری قورس ببات و دۆسیەی شەڕ بە خێرایی کۆتایی پێ بێت. هەندێکی دیکە بە ئاماژە بە کاردانەوەی شیمانەیی تورکیا لە سەر ئەو بڕوایەن کە تورکیا هیچ پێ ناکڕیت. بە تایبەت کە ڕژیمی سووریا لە کاتی شەڕی باشووردا نەیوێرا دەستێوەردان لە شەڕ بکات و تەنیا جەختی لە هێڵی ئاگربڕی نێوان سووریا و ئەو ڕژیمە دەکرد.

شەڕی ئەدلەب بە نیسبەتی شەڕەکانی پێشوو شەڕێ زۆر ئاڵۆزە دەبێت و پێشبینیی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی شەڕی سووریا و کۆتایی لە ئەدلەب وەک دواناوچەی بندەستی گرووپگەلی تیرۆریستی لە ئێستاوە دژوارە. بەڵام بەوەشەوە دیمەشق خۆی بۆ شەڕی گەورەی ئەدلەب و داخستنی دۆسیەی ناوچەگەلی باکووری سووریا و هاوسنووری تورکیا دەبێت.

News Code 25164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =