عەرەبستان گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیهان/ ئەسەد دوژمنی ئەمریکا نییە

تولسی گابارد بەربژاری دیموکڕاتەکان بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۲۰ی ئەمریکا وتی: عەرەبستان گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تولسی گابارد، بەربژاری دیموکڕاتەکان بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۲۰ی ئەمریکا ڕەخنەی تووندی لە ترامپ گرت کە زانیاری هەستیاری ناڤۆکی بە عەرەبستان دەدات و وتی: عەرەبستان گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیهان.

ئەو زیادی کرد: عەرەبستان پشتیوانی لە ڕێکخراوە توندڕەوەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش دەکات بەڵام ترامپ هێشتا پشتیوانی دەکات و دەیەوێت زانیاری هەستیاری ناڤۆکیشیان ڕادەست بکات. ئەمە ئەمنیەتی ئەمریکا ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەکات.

تولسی گابارد پێشتریش وتبووی: بەشار ئەسەد دوژمنی ئەمریکا نییە چون سووریا ڕاستەوخۆ مەترسی نییە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

News Code 25158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =