بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ڕۆژنامەی پاسائۆر، ئۆمێد نوری پوور، پارلمانتارێکی بە ڕەگەز ئێرانی لە پارلمانی ئا‌ڵمانیا ئاماژەی بە داواکاریی ترامپ کرو و وتی: لەگەڵ ئەوەیە داعشییە دەستگیر کراوەکان بەگەڕێندرەوە بۆ وڵات.
ئەو زیادی کرد: دەبێت بەستێن بۆ وەرگرتنەوەی داعشییەکان خۆش بکرێت. یاساکانی ئا‌ڵمانیا بە جۆرێکە کە دەکرێت بە باشی دەستگیر کراوە داعشییەکان سزا بدرێت.
دۆناڵد ترامپ له میانه‌ی تویتێکدا ئاماژه‌ی دابوو که بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان و وڵاتانی دیکه ئه‌ورووپا چاره‌یه‌ک بۆ ۸۰۰ داعشی ئه‌ورووپایی بدۆزنه‌وه که له لایه‌ن هێزه ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستگیر بوون، ئه‌گه‌رنا ئازادیان ده‌که‌ن.
ترامپ زیادی کرد: ئه‌م داعشیانه وه‌ربگرنه‌وه و دادگایان بکه‌ن چون ئازاد کردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا کارێکی باش نییه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان بۆ سووریا هۆشداریان دابوو.
بۆچوونی ئێوە