بڕیاری ئەمریکا بۆ جێگیر کردنی گومەزی ئاسنین لە سنووری سووریا و عێراق

ماڵپەڕێکی عێبری زمان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ جێگیر کردنی سیستەمی مووشەکی بەرهەمی ڕژێمی زایۆنی لە ئەو ناوچانە کە هێزەکانی خۆیان لە سەرتانسەری جیهان لەوانە سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا جێگیرن، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی الشرق الاوسط، ماڵپەڕی هەواڵگری "nziv" ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا لە بڕێک سەرچاوەی ئەمریکی گێڕاویەتەوە کە ئەو وڵاتە بڕیارە چەندین سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی گومەز ئاسنین بۆ پاراستنی هێزەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی سەرتانسەری جیهان لەوانە سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا جێگیر بکات.

لە ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەڕە هاتووە کە واشنتۆن دەیەوێت یەکێک لە سیستەمەکانی گومەز ئاسنینی بەرهەمی ئیسرائیل لە خاکی سووریا و لە ناوچەی سنووری التنف لە نزیکی سنووری هاوبەش لە گەڵ عێراق جێگیر بکات کە لە ئەو ناوچە خاوەن بنکەی سەربازییە.

ئەو ماڵپەڕە عێبری زمانە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هەروەها ئامانج لە جێگیر کردنی گومەز ئاسنین وەکوو سیستەمی مووشەکی ئاسمانی بەرهەمی ئیسرائیل بە یارمەتی دارایی زەبەلاحی واشنتۆنی لە ناوچەی سنووری التنف، بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی دوژمنان لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.

News Code 25139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =