کوشتن لە کوردستان ۱۳.٥ زیادی کردووە

سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهی کوردستان وتی: لە میانەی ۱۰ مانگی ڕابردوو، کوشتن لە پارێزگای کوردستان ۱۳.٥ زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لیوا جەماڵ سەلمانی وتی: ئەم ساڵ ۲٥ حاڵەتی کوشتن لە کوردستان ڕووی داوە کە ۹۲ لە سەدی بکوژەکان گیراون. هەر لەم ماوە ۹ لە سەد دزینی ئۆتۆمبیل کەمی کردووە، زیاترین ئۆتۆمبیلی دزراویش پڕاید و پەیکان بوون.

ئەو زیادی کرد: پارێزگای کوردستان لە ڕووی ڕوودانی تاوانی ڕەش لە ناو ۳۲ پرێزگای ئێران لە ڕیزی ۳۰مین دایە و یەکێکە لەو پارێزگایانەی کەمترین تاوانی ڕەشی تێدا ڕوودەدات.

سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهی کوردستان وتی: ئەگەرچی کڵاوسەرنان لە کوردستان پەنج لە سەد کەمی کردووە، بەڵام بێ ناسینی باشی کەسەکان نابێت بڕوا بکرێت، دەبێت و خەڵک و ئیدارە حکومییەکان هۆشیار بن.

ئەو ئاماژەی دا: ڕۆژانی پشووی ساڵی نوێ نزیکە و داوا لە خەڵک دەکەین لە کاتی سەفەر کردن زۆر هۆشیار بن.

News Code 25137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =