داعشییەکانی ئێمە لە شوێنی دەستگیر بوونیان دادگایی بکرێن

وەزیری دادی نەمسا لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ بۆ گڕانەوەی داعشییەکانی ئەورووپا وتی: داعشییەکانی ئێمە لە شوێنی دەستگیر بوونیان دادگایی بکرێن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نەمسا ئاینفۆ، کارین کلێر ساتێر، وەزیری دادی نەمسا لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ بۆ گڕانەوەی داعشییەکانی ئەورووپا وتی: پێمان باشترە ئەو داعشیانەی وڵاتی ئێمە هەر لەو شوێنە دادگایی بکرێن کە دەستگیر کراون.

ئەو زیادی کرد: ئەم کارە دەبێت بە هۆکاری ئەمنیەتی ئەنجام بێت چون گەڕانەوەی ئەوان بۆ ئێمە مەترسی ئەمنی لەگەڵە.

دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێکدا ئاماژه‌ی دابوو که‌ بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان و وڵاتانی دیکه‌ ئه‌ورووپا چاره‌یه‌ک بۆ ۸۰۰ داعشی ئه‌ورووپایی بدۆزنه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستگیر بوون، ئه‌گه‌رنا ئازادیان ده‌که‌ن.

ترامپ زیادی کرد: ئه‌م داعشیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و دادگایان بکه‌ن چون ئازاد کردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا کارێکی باش نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان بۆ سووریا هۆشداریان دابوو.

News Code 25135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =