عێراق نابێتە شوێنێک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی عێراق جەختی کرد کە ئەو وڵاتە دژی ئەوەیە کە ببێتە شوێنێک بۆ هێرش و دەست درێژی بۆ سەر وڵاتانی تر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: عێراق دژی ئەوەیە کە ببێتە شوێنێک بۆ هێرش و دەست درێژی بۆ سەر کەسانی تر.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سەربازانی بیانی و بنکەی بیانی لە عێراق بوونی نییە و ئەم پرسە بە تواوەتی ڕوونە. عێراق ئامادەی هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی بیری تیرۆریستانی داعشە.

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی عێراق وتی: عێراق هەروەها ئامادەی هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە لە بواری پەروەردەی سەربازیە.

News Code 25134

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =