پێدەچی ئەمریکا دەستی هەبێ لە ڕفاندنی هاووڵاتیانی عێراقی

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ئەگەری دەست هەبوونی ئەمریکا لە ڕفاندنی هاووڵاتیانی عێراقی لە پارێزگاکانی کەربەلا و سەلاحەدین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "صوت العراق"، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: ئێمە بە دوور نازانین کە بەکرێگیراوانی ئەمریکی لە پشت مژاری ڕفاندنی هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی کەربەلا و سەلاحەدین بن.

ڕاشیگەیاند: ئەو بابەتە لە سای پێداگریی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی مەترسیی داعش ئەنجام دراوە. ئەمریکا هەوڵ دەدا تا هاوکاتی کشانەوەی لە سووریا بیانۆ بۆ مانەوەی لە عێراق دەستەبەر بکات.

شایانی باسە کە تیرۆریستانی سەر بە داعش دەستیان داوەتە ڕفاندنی خەڵکی سڤیلی عێراقی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە هەتا دۆخی ئەو وڵاتە نائارام نیشان بدەن.

News Code 25133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =