پیلانی نوێی ئەمریکا بۆ ئاژاوەنانەوە لە ئێران

دەوڵەتی ئەمریکا کە بەردەوام خەریکی بە کار هێنانی رێکاری نوێ بۆ ئاژاوەنانەوە لە ئێران و هەلقوزتنەوە لەو رێکارانەیە، ئەمجار لە پێناو جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی ڕووی لە بینای باڵوێزی ئێران لە واشنتۆن ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە باڵوێزی پێشووی ئێران لە واشنتۆن، بۆ لە سەرگرتنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان دوو وڵات هیوای خواست، بەڵام لە هەمان کاتدا ئیدعای کرد کە ئەو کارە مومکین نییە مەگین ئەوەی کە حکوومەتی ئێران سیاسەتگەلێکی جیاواز لە گەڵ چوار دەیەی ڕابردووی بگرێتە بەر.

ئەو ڤیدئۆیە بە لێدوانی برایان هۆک نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەست پێدەکات کە لە سەرەتای لێدوانەکەیدا باس لە بەرپرسایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمبەر بە پاراستنی بینای باڵوێزخانەی ئێران لە واشنتۆن و کەرەسە هاوپەیوەندەکانی وەک فەڕشگەلی بەنرخ دەکات و هیوا دەخوازێت کە رۆژێک کلیلی ئەو بینایە ڕادەستی نوێنەرانی سەرەکیی خەڵکی ئێران بکرێت.

هۆک لە درێژەدا هەڵدەکوتێتە سەر زەروورەتی کردنەوەی باڵویزخانەکانی دوو وڵات و ئیدعاش دەکات: وەدی هاتنی ئەو هیوایە پەیوەستە بە ئیرادەی حکوومەتی ئێران کە رێگەیەکی باشتر بۆ خەڵکەکەی داڕێژێت. ئەو ڕژیمە دەبێ کەمتر بە قەڵافەتی ئایدیاڵێکی شۆڕشگەرانە و زیاتر وەک وڵاتێکی نۆڕماڵ هەڵسوکەوت بکات.

ئەمریکا پێداگرە کە ئێران ئاکاری خۆی بگۆڕێت. مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە وتووێژێک کە لەم دواییەدا ئەنجامی داوە. ئیدعای کرد کە واشنتۆن دەیەوێ ئێران وەک وڵاتێکی ئاسایی بجووڵێتەوە.

برایان هۆک لە گرتە ڤیدئۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک ڕوون کردنەوەیەک لەبارەی هەڵسوکەوتی ئاسایی و نۆڕماڵی ئێران ئاماژە بە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی ناڤین و بەهادان بە بەرژەوەندیی و داخوازیی گەلی ئێران دەدات.

News Code 25132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =