دەوڵەتی پاریس لە دژی هێلەگ زەردەکان دەوەستێتەوە

دوێنێ پاریس خۆپیشاندانێکی گەورەی تێدا بەڕێوە چوو کە ئەندامانی دەوڵەتی فەڕەنسا تێیدا بەشدار بوون، ئەوان بە پاگەندەی دژایەتی یەهوودییەکان لە دوای بێ دەنگ کردنی هێلەگ زەردەکان بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ئێدوارد فیلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بەشداری ڕێپێوانەکەی ڕۆژی سێ شەمەی کرد کە دەوڵەت لە لای وابوو، وڵامێکە بە دژایەتی کردنی یەهوودییەکان لە لایەن هێله‌گ زەردەکان.

شایانی باسە ئێمانۆئل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە بیانۆی دروشمی دژ بە یەهوودییەکان، ئیدانەی تووندی هێلەگ زەردەکانی کرد.

وەک دیارە ڕۆشنبیری فەڕەنسی ئالن فینکل کوت لە حاڵی پیاسە کرد لە تەنیشت هێلەگ زەردەکان بووە کە لە لایەن ئەوانەوە دروشمی پێوتراوە، هەر بەم بۆنەوە ماکرۆن و ۱٤ حزبی فەڕەنسی وەک سۆسیالیسم و کۆماری خوازەکان داوایان لە خەڵک کردبوو بەشداری خۆپیشاندانەکەی دوێنێ بکەن.

ئەگەرچی خودی ماکرۆن بەشداری ئەم خۆپیشاندانەی نەکرد بوو بەڵام ۱۹ وەزیری کابینەی فەڕەنسا لەم ڕێپێوانە باشداریان کرد بوو

News Code 25129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =