ترامپ بە هیچ شێوازێک نایه‌وێت لە گه‌ڵ ئێران شه‌ڕ بکات

کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە ئێران و سیاسەتی واشنتۆن لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە ئێران و سیاسەتی واشنتۆن لێدوانی دا. ئەم باڵوێزخانە ڕەتی کردەوە لە ئاسمان و خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر ئێران سوود ببات.

جۆیی هود، کارداری باڵوێزخانەی ئەمریکا لەمبارەوە وتی: ترامپ بە هیچ شێوازێک لە دوای شەڕ کردن لەگەڵ ئێران نییە و هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمان و خاکی عێراق سوود نابەن.بۆچوونی ترامپ ئەوەیە ڕێگا نادات سوپای ئەمریکا بچێتە شەڕێکەوە کە پێویست ناکەن.

ئەو زیادی کرد: ترامپ بە دەیان وتوویەتی لەدوای شەڕ لەگڵ ئێران نییە، ئێمە لە ڕێکاری سیاسی وەک گەماڕۆی ئابووری سوود دەبەین. ترامپ هیچ پێشنیارێکیشی بۆ هەموارکردنەوەی ڕێکەوتنە سەربازیەکەی نێوان ئەمریکا و عێراق نییە.

هود ئاماژەی دا: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەر داوای دەوڵەتی عێراقە، کاتێک دەوڵەتی عێراقیش داوا بکات لەم وڵاتە دەکشێنەوە، بەڵام گەڕانەوە بۆ دواتر ئیدی زۆر ئەستەمە.

ئەو وتی: هێزە ئەمنییەکانی هێشا ئامادەی جێگیر کردنی ئەمنیەت نین مەگەر بە یارمەتی هێزە بیانییەکان. ئەمە قسەی فەرماندە باڵاکانە. ئەمریکا بنکەی سەربازی لە عراق نییە و تەنیا کاری ڕاهێنان دەکات. ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ٥۲۰۰ کەسە.

News Code 25126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =