هه‌ڵوێستی دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران تەواو هه‌ڵه‌یه‌

سەرۆکی نوێنەرەکانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە قسەکانی جێگری ترامپ کە داوای کردبوو وڵاتانی ئەورووپایش لە بەرجام بکشێنەوە وتی: دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران تەواو لە هەڵە دایە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی برێت بارت، نانسی پلۆسی لە کاردانەوە بە قسەکانی مایک پێنس، جێگری ترامپ کە داوای کردبوو وڵاتانی ئەورووپایش لە بەرجام بکشێنەوە وتی: جێگری سەرۆک کۆمار قسەزانێکی تەواوە بەڵام لام وایە کە دەوڵەتی ترامپ سەبارەت بە ئێران تەواو لە هەڵە دایە.

ئەو زیادی کرد: خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم کاردانەوەی زۆریش بە قسەکانی نەبووە.

پولسی سەبارەت ناکۆکی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وتی: هیوادارم ناکۆکی نەبێت، هیوادارم لەگەڵ هاوپەیمانەکان بەستێنی هاوبەشی زۆرمان هەبێت. لام وایە بەڕاستی ترامپ بەر لە کشانەوە لە سووریا و بەرجام دەبوایەت لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان گفتوگۆی دەکرد و ڕێزی لە ڕاوبۆچوونی ئەوان دەگرت. 

News Code 25125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =