هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو نییە لەسەر کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی

هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر بوونی ئەبووبەکر بەغدادی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو زانیارییانەش کە لەبەردەستدان، بەڵگەی سەلمێنراویان نییە لەسەر کوشتنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئیندپێندەنتی عەرەبی لە زاری لێپرسراوێکی باڵای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا دەربارەی چارەنووسی بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانەی کە لەبەردەستدان سەبارەت بە چارەنووسی بەغدادی جەخت ناکەنەوە لە برینداربوونی یان کوژرانی.

ئاماژەی بەوەش کردووە: تیمێکی تایبەت بە شوێنیەوەن بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت لەسەر بوونی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆرهەڵاتی سووریا.

ئاماژەی بەوەش کردووە: بەغدادی یەکێک لە ئامانجەکانیانە، بەڵام تاکە ئامانجیان نییە چونکە لە ئێستادا ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکان پاکسازیکردنی ناوچەکانە زیاتر لەوەی بەدوای کەسایەتییەکی دیاریکراوەوە بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویکردەوە، ئەو زانیارییانەی باس لە دیاریکردنی شوێنی بەغدادی دەکەن، وردنین و بەڵگەی تەواوەتی لەبەردەستدا نییە.

چەند میدیایەک لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە، ئەبوبەکر بەغدادی لە ناوچەی هەجین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کودەتایەک و هەوڵێکی تیرۆرکردنی ناوخۆیی ڕێکخراوی داعش ڕزگاری بووە، کە لەلایەن ژمارەیەک لە سەرکردە بیانییەکانی ناو داعشەوە پلانی بۆ داڕێژرابوو.

News Code 25124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =