دوو کەس لە ئەندامانی تیمی تیرۆریستیی سیستان، پاکستانی بوون

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە ڕوون‌کردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ناسینی ئەنجامدەرانی ڕووداوی تیرۆریستیی زاهیدان وتی: دوو کەس لە ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستییە ناسراون کە هەر دوو پاکستانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی جەنایەتی تیرۆریستی لە جادەی خاش، ڕایگەیاند: هێزی ئیتلاعات و ئۆپراسیۆنی ئێران، پاش ناسینی ماکی ئۆتۆمبیلە بۆمب‌ڕێژکراوەکە، هەڵمەتی قۆڵبەست کردن و لەناوبردنی تیمی پشتیوانی ئەو ئۆتۆمبیلەیان دەست پێ‌کرد.

وتیشی: هێزەکانی ئاسایشی ئێران لە هەڵمەتێکی دوو رۆژەدا وێرای ناسین و گرتنی ژنێکی تیرۆریست وەک یەکێک لە سەرلقەکانی ئەو ڕووداوە ڕووداوە، توانیان کەسانی دیکەی دەست‌وپەیوەندیدار بەو هێرشە کە دوو کەسیان خەڵکی پاکستانن، بناسن.

فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجامدەری سەرەکیی هێرش بۆ سەر پاسی هەڵگری سنوورڤانانی ئێرانی، کەسێکی پاکستانی بە ناوی "حافز محەمەد عەلی" بووە، ڕوونی کردەوە: سێ کەسی دیکە لە تیرۆریستانی ئەو پەلامارەش خەڵکی ناوچەی سیستان و بەلووچستان بوون، کە دوو کەسیان قۆڵبەست کران و یەکێکیشیان هەڵاتووە.

سەدار پاکپوور بیری هێنایەوە: ئەو تیمە تیرۆریستییە کە خاوەن چەک و چۆڵ و جیهازاتێکی زۆربوون، بە دوای ئەوەوە بوون ڕۆژی ٢٢ی رێبەندان هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوەیان بۆ نەڕەخسا.

News Code 25120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =