دەبێ ئاژانسی مێهر بە هێز و سەربەخۆ لە گۆڕەپانی میدیا بمێنێتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە دەبێ ئاژانسی هەواڵی مێهر بە هەموو بەشەکانیەوە بە پاراستنی سەربەخۆیی بەهێزتیش بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانی میدیادا بمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمرۆ سێ شەمە 30ی ڕێبەندان، حوجەتولئیسلام محەمەد قومی، سەرۆکی ڕێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی ئێران سەردانی نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی هەواڵی مێهر و ڕۆژنامەی تێهران تایمزی کرد.

لەم سەردانەدا حوجەتولئیسلام قومی سەرجەم بەشەکانی ئاژانسی هەواڵی مێهر  وڕۆژنامەی تێهران تایمزی لە نزیکەوە بینی و لەگەڵ شێوازی کار و چالاکی ڕاگەیێنەری ئەم دوو میدیا نێودەوڵەتییە ئاشنا بوو.

دواتر حوجەتولئیسلام قومی جەختی کرد: سەرەڕای کەمی بودجە بۆ ساڵی داهاتوو بەڵام من سوورم لەسەر ئەوەی کە پشت بە خودا کیسە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ئاژانسی مێهر دروست نەبێت و مێهر هەروەها سەربەخۆ وبەهێزتر بەردەوام بێت و هەنگاوی پتەوتریش هەڵگرێت.

News Code 25117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =