کێشەی ئێستای عێراق ئاوەدان کردنەوەی وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی قسەکانی خۆی ئاماژەی دا کە لە دوای شکستی داعش، ئاوەدان کردنەوەی عێراق گرنگ ترین بابەتە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وزیرانی عێراق سەبارەت بە کێشەکانی عێراق لێدوانی دا.

ئەو جەختی کرد: گرنگ ترین کێشەی ئێستای عێراق ئاوەدان کردنەوەی وڵاتە.

عەبدولمەهدی زیادی کرد: تیرۆریستەکانی داعش لەو پارێزگایانەی جێگیر بوون زیانی زۆریان ساز کردووە و بەم هۆیەوە پێویستمان بە ئاوەدان کردنەوەی زۆر جدی هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن تاکوو وڵاتانی بیانی سەرمایەدانەری لە عێراقدا بکەن.

News Code 25115

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =