بۆچوونی جیاوازی به‌رپرسانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ شکستی داعش

ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی هیچی سه‌بارەت به‌ بڕیاری ترامپ بۆ شکستی داعش ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراق ڕای جیاوازیان هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، به‌رپرسێکی عێراقی وتی: ساڵی ۲۰۱۷ عێراق به‌ فه‌رمی شکستی داعشی له‌م وڵاته‌ ڕایگه‌یاند به‌ڵام هێشتا شه‌ڕی پاشماوه‌کانی داعش ده‌کات. هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌بێته‌ هێزێکی چاودێڕ و پشتیوانکه‌ر، ئێسته‌ لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ست به‌ کار بووه‌ و هه‌ڵبژاردن به‌ پێی یاسای نوێی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئه‌و زیادی کرد: ترامپ هه‌ڵه‌ی کرد باسی کشانه‌وه‌ی له‌ سووریا کرد، ئێسته‌ به‌پرسانی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆڵی چاودێڕ و پشتیوانی کار له‌ سووریا بگێڕن.

هاشم هاشـمی شاره‌زای سه‌ربازی ناوچه‌که‌ له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌مریکا هێزی سه‌ره‌کی داعشی له‌ناو بردووه‌ به‌ڵام داعش ڕیشه‌کانی ماوه‌ و هه‌لیان بۆ ده‌ست بدات دیسان ده‌توانن چالاکی بکه‌ن.  له‌ ئێستادا بۆ ئه‌مریکا ئێران یه‌که‌مایه‌تی زیاتری هه‌یه‌ تاکوو داعش هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌ که‌ بڕیاریان دا له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌.

ئۆسیل نۆجیفی له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ داعشییه‌کان زۆربه‌یان له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ڕایان کردووه‌ و له‌ ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ ئێسته‌ چالاکی ترۆریسته‌کان زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌م ماوه‌دا داعشییه‌کان ۳ جار خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یان ڕفاندووه‌ و ده‌بێت شه‌ڕی ئه‌م داعشیانه‌ درێژه‌ی بێت و ڕیشه‌کێش بکرێن.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ شکستی یه‌کجاره‌کی ئه‌م گرووپه‌ نزیکه‌ و هێزه‌کانی له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌.

News Code 25110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =