ئەمریکا داواکاری کوردی سووریای ڕەت کردەوە

فەرماندەی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا داواکاری کوردی سووریا بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە باکووری سووریای ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا سەبارەت بە داواکاری کوردی سووریا بۆ مانەوەی ۱٥۰۰ هێزی هاوپەیمانی دژە داعش لە باکووری سووریا وتی: بابەتەکە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نییە. سوپای ئەمریکا فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا جێبەجێ دەکات.

ئەو زیادی کرد: لێکۆڵینەوەکان بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بزانین چیان لە دەست دێت، ئەنجامی دەین.

پێشتر مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێەکانی سووریای دیموکڕاتیک لە هاوپەیمانی دژە داعش داوای کردبوو کە لانی کەم هەزار بۆ ۱٥۰۰ سەربازیان لە سووریا بمێننەوە تاکوو یارمەتیان بدەن لە شەڕی دژ بە داعش.

News Code 25109

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =