بەلژیکا داعشییەکان وەرناگرێتەوە

بەلژیکا ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکانی داعش دەبێت لە سووریا بمێننەوە و هەر لەوێش سزا بدرێن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، چارلز میشێل، سەرۆک وەزیرانی بەلژیک لە کاردانەوە بە قسەکانی ترامپ بۆ وەرگرتنەوەی داعشییەکان لە لایان وڵاتانی ئەورووپایی وتی: تیرۆریستەکانی داعش دەبێت لە سووریا بمێننەوە و هەر لەوێش سزا بدرێن..

ئەو زیادی کرد: دەبێت لەم پرسە نێونەتەوەیی بڕوانین، ساز کردنی دادگایەکی تایبەت بۆ ئەم کەسانەش دەتوانێت شتێکی باش بێت.

دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێکدا ئاماژه‌ی دابوو که‌ بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان و وڵاتانی دیکه‌ ئه‌ورووپا چاره‌یه‌ک بۆ ۸۰۰ داعشی ئه‌ورووپایی بدۆزنه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستگیر بوون، ئه‌گه‌رنا ئازادیان ده‌که‌ن.

ترامپ زیادی کرد: ئه‌م داعشیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و دادگایان بکه‌ن چون ئازاد کردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا کارێکی باش نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان بۆ سووریا هۆشداریان دابوو.

News Code 25108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =