عەرەبستان که خۆی تیرۆریست هەناردە دەکات، ناتوانێت وڵاتانی دیکە تۆمەتبار بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: عەرەبستان کانی بیرۆکەی بناژۆخوازییە لە ئاستی جیهانی، کەواتە ئەوان سەڵاحیەتی ئەوەیان نییە کەس تۆمەتبار بکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی عادڵ جوبەیر وتی: قسە پڕ لە کینەکانی ئەو لە ئێرانییەکان درێژەی هەیە. ئەمە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە عەرەبستان بناوانی تیرۆر لە جیهانە و ڕیاکاری هیچ سوودێکی نییە.

ئەو زیادی کرد: عەرەبستان وەک کانی بیرۆکەی بناژۆخوازییە لە ئاستی جیهانی، کەواتە ئەوان سەڵاحیەتی ئەوەیان نییە کەس تۆمەتبار بکەن. وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە جێگەی ئەم قسانە باشترە وڵامی تیرۆرەکان و جەنایەتەکانی ڕیاز لە یەمەن بدتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕێکخراوە مافی مرۆڤەکان بە دەیان جار پێشێل بوونی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانیان ئیدانە کردووە بەڵام ئەمریکا هێشتا لەم وڵاتە پشتیوانی دەکات. ڕیاز بەم پشتیوانییە پەرە بەتیرۆر و توندڕەوی دەدات.

قاسمی لە کۆتایدا سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی خاش جەختی کرد: ئێران و پاکستان باش یەکتر دەناسن و چاوەڕوانی ئێرانیش لە پاکستان ئەوەیە زۆر جدی ڕووبەڕووی تیرۆریستەکان ببنەوە کە خاکی ئەم وڵاتەوە پیلانی تیرۆریستی دادەڕێژن. ئێمە ئەم داواکاریانەمان لە پاکستان هەیە و بەدوادا چوونیشیان بۆ دەکەین. گومانی تێدا نییە لە نێوان هەر دوو وڵات هۆشیاری زۆر باش هەیە کە بەرپرسانی کینەیی عەرەبستان نەتوانن لە دۆخەکە سوود ببەن و پەیوەندی ئێران و پاکستان خراپ بکەن.

News Code 25107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =