دیموکڕاتەکان گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانیان پەسەند کرد

ماڵپەڕی کۆنگرەی نیشتمانی ئێران لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە لێژنەی نیشتمانی دیموکڕاتەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ بەرجامیان پەسەند کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نایاک، لێژنەی نیشتمانی حزبی دیموکڕاتی ئەمریکا بە تازەیی بڕیارنامەیەکی واژۆ کردووە کە داوا دەکات واشنتۆن بۆ ڕێککەتنی ناڤۆکی لە ساڵی ۲۰۱٥ بگەڕێتەوە.

ئەم کارە گەرەنتی ئەوە دەکات گەر دیموکڕاتەکان لە هەڵبژاردنی ۲۰۲۰ی سەرۆک کۆماری ئێران بیبەنەوە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکەمایەتی دەوڵەتی ئەمریکا دەبێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ترامپ لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش، تاک لایەنە لە بەرجام کشایەوە و گەماڕۆکانی لە دژی ئێران سەپاندەوە.

News Code 25106

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =