هەڵاتنی بەندکراوانی داعشی لە ئەگەری هێرشی تورکیا

هێزەکانی سووریا دیموکراتیک بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکان بە هیچ چەشنێک بەندکراوانی داعشی ئازاد ناکەن، سەبارەت بە هەڵاتنی ئەو تیرۆریستانە لە ئەگەری هێرشی شیمانەیی تورکیا هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کوردەکانی باکووری سووریا بە هیچ چەشنێک بەندکراوانی داعشی ئازاد ناکەن و پێویستە وڵاتانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو تیرۆریستانە هەوڵێک بدەن.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بوونی ٨٠٠ تیرۆریستی داعشیی بەندکراو و ١٥٠٠ منداڵ و ٧٠٠ ژنی داعشی وەک بۆمبایەک دەچێت و مومکینە لە هەر هێرشێکدا دەرفەتی هەڵاتنیان بۆ بڕەخسێت.

هەسەدە ڕاشیگەیاند: کوردەکان بە تەنیایی ناتوانن بەرپرسایەتیی ئەو بەندکراوانە بە ئەستۆ بگرن و ئێمە زیندانی پێویستمان بۆ تیرۆریستانی داعشی نییە، بە تایبەت کە ژمارەی بەندکراوانی داعشی و بنەماڵەکانیان ڕوو لە زیاد بوونە و هەموو رۆژێک دەیان کەسی دیکەیان لێ یەخسیر دەکرێن.

هەسەدە لە کۆتاییدا سەبارەت بە ئەگەری هەڵاتنی بەندکراوانی داعشی بە هۆی هێرشی شیمانەیی تورکیا هۆشداری دا.

News Code 25104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =