واشنتۆن ناتوانێ هێزەکانی ئێمە لە سنوورەکانی سووریا دوورخاتەوە

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهاد و ئاوەدان کردنەوەی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناتوانێ هێزەکانی ئێمە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا دوورخاتەوە و ئامادەبوونی لە خاکی عێراق پێشێلەکەری سەروەریی ئەم وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، حەسەن ساری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهاد و ئاوەدان کردنەوەی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناتوانێ هێزەکانی ئێمە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا دوورخاتەوە.

ڕاشیگەیاند: جموجۆڵی هیزەکانی حەشدی شەعبی بە سوودی هێزەکانی ئەمریکی نییە و واشنتۆن چیتر ناتوانێ دەسەڵاتێکی وەک داعش لە وڵاتی عێراقدا ساز بدات، چونکە عێراق لە ئێستادا ناوەند و ڕێکخراوەگەلێکی ئەمنی هەیە کە زۆر لە ڕابردوو بە هێزترن.

ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەش دا: واشنتۆن هەوڵ دەدا نەهێڵێ هێزەکانی حەشدی شەعبی بچنە مووسڵ، فەلووجە و تەکریت، بەڵام هەوڵەکانی بێ هۆ و بێ ئەنجامە.

حەسەن ساری جەختیشی کرد: حەشدی شەعبی ئامێری دەستی واشنتۆن نییە و ڕێکخراوێکی دەوڵەتییە کە لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی کۆی هێزی چەکدارییە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق وتی: ئامادەبوونی ئەو هێزانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات پاساو نادرێت و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەیی عێراق دێتە ئەژمار و لە ڕوانگەی گەلی عێراق و حەشدی شەعبییەوە قبووڵ ناکرێت.

News Code 25102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =