ئەمریکا لە حەشدی شەعبی دەترسێت

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە پلانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگا رۆژئاواییەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، عەلی جەبار ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ئەمریکا پلان و نەخشەیەکی بۆ دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگا رۆژئاواییەکان بە دەستەوەیە.

وتیشی: سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و پارێزگا رۆژئاواییەکانی دیکەی عێراق جێگر بوونە و بۆ دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو پارێزگایانەدا پلان دادەڕێژن.

جەبار جەختیشی کرد: ئەمریکا لەوە دەترسێت کە لە نێوان سەربازانی وڵاتەکەی و هیزەکانی حەشدی شەعبی شەڕ و پێکدادان ساز بێت و ئەو شەڕە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی گوشارەکان لە سەر دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق.

بیریشی هێنایەوە: تەواو هەوڵەکانی ئەمریکا لەوبارەیە شکست دەهێنێت. سەربازانی ئەمریکی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەترسێن و هەوڵ دەدەن ئەوان لە بنکەکانیان لە ئەبار و نەینەوا و سەلاحەدین دوورخەنەوە.

News Code 25100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =