گواستنه‌وه‌ی داعشییه‌کان له‌ سووریا و عێراق به‌ باڵه‌فڕی ئه‌مریکایی

ئاژانسی سپۆنتیک ڕایگه‌یاند که‌ سوپای ئه‌مریکا داعشییه‌کانی به‌ باڵه‌فڕه‌کانی خۆی له‌ سووریا و عێراقه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، باڵه‌فڕه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و داعشیانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست کردووه‌ به‌ غه‌نیمه‌ی زۆره‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌شیشه‌ له‌ حه‌سه‌که‌ بۆ باکووری سووریا گواستووه‌ته‌وه‌.

بڕێک باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ زێڕێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م داعشیانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ که‌ داعش له‌ ده‌شیشه‌ حه‌شاری دابوون.

به‌راورد ده‌کرێت که‌ داعشییه‌کان زیاتر له‌ ۴۰ تۆن زێڕی عێراق و سووریایان له‌ لا بێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌مریکا یارمه‌تی داعشییه‌کانی داوه‌ تاکوو ئه‌م بڕه‌ زێڕه‌ نه‌خت بکه‌نه‌وه‌. واشنتۆن تاکوو ئێسته‌ له‌مباره‌وه‌ هیچ لێدوانێکی نه‌داوه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ که‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا فه‌رمانده‌کانی داعش به‌ باڵه‌فڕ له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی ده‌گوازێته‌وه‌.

News Code 25096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =