شانەیەکی نووستوی تیرۆریستان لە باشووری ئێران دەستگیر کران

سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هەڵمەتدان و گورزی کوشندەی هێزەکانی بڕیارگەی قودسی سوپای پاسداران بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لە باشووری ئێران هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی وشکانی بڕیارگەی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شانەیەکی نوستوی تیرۆریستانی لە ناوچەی سەراوان و خاش ناسیوە و دەستگیریانی کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە ئەم تیرۆریستانە دەستیان بووە لە هێرشە تیرۆریستیەکەی ئەم دواییەی ڕێگای خاش بۆ زاهیدان کە بووە هۆی شەهید بوونی ۲۷ هێزی سنوورەوانیی سوپا و ۱۳ کەسیشی بریندار کرد.

شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران لە هەڵمەتێکدا چەندین حەشارگەی تیرۆریستانی لە سەراوان و خاش ناسیوە و ۳ تیرۆریستی تێدا دەستگیر کرد.

۷۵۰ کیلۆ ماکی تەقینەوەی لەم تیرۆریستانە دەستکەوتووە.

News Code 25095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =